گه‌ڕان

Shadow Shadow

کەشناسی وادەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی ئاشکراکرد

2020.02.17 - 10:24
کەشناسی وادەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی ئاشکراکرد
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەفر دەبارێت، بەڵام لە سبەینێوە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و پلەکانی گەرمیش بەرزدەبنەوە. ، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 17 شوباتی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 1- بۆ 16 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە ناوچەی کانی ماسی لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت ، هەروەها بۆ سبەی (سێشەممە)، لە سەرجەم ناوچەکانی گەرێم باران و بەفربارین کۆتایی دێت و دۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.