کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەوی ڕابردوو بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کۆڵبەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیلەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون. . ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو هیزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنوری شۆشمێی شاری نەوسودی سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانیلەدەستداوە و نۆ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. . ئەو کۆڵبەرەی گیانیلەدەستداوە تەمەنی 24 ساڵە و خەڵکی گوندی دشە سەر بە شاری پاوە بەناوی (ئەحمەد سەحرایی) کە دوای ئەوەی بەسەختی بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە. . کۆڵبەری یەکێکە لەو کارانەی بەشێک لە هاووڵاتیانی ناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان پێوەی سەرقاڵن، بەڵام زۆرجار دەبنە ئامانجی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و دەبنە قوربانی یاخود لە وەرزی زستاندا و بەهۆی سەرما و بارینی بەفری زۆرەوە ڕەقدەبنەوە کە تەنها لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا چوار کۆڵبەر ڕەقبوونەتەوە و گیانیانلەدەستداوە. .