گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەبوونى هێزى ئێرانى بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندەرانى ئێران لێکدەدرێتەوە

دەستبەسەراگرتنى ئامێرێکى پەیوەندیکردنى تایبەت بەهێزە ئەمنیەکان لەخەلانیى گومانى زۆرى دروستکردووە

2020.02.16 - 19:48
App store icon Play store icon Play store icon
دەستبەسەراگرتنى ئامێرێکى پەیوەندیکردنى تایبەت بەهێزە ئەمنیەکان لەخەلانیى گومانى زۆرى دروستکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-  لەچەند گرتەیەکى ڤیدیۆیدا ژماره‌یه‌ك له‌ چالاکوانى خۆپیشاندانەکانى بەغدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە چەند ئامێرێکى پەیوەندیکردنى (لاسلکى) سەر بە هێزەکانى بەرەنگارى گێرەشێوێنى ئێرانی لەمەیدانى خەلانیى بەغدا دەستکەوتوون. . بەگوێرەى ئەو بەڵگانەى کە دەستکەوتوون، لەو ئامێرانەوە بەزمانى فارسی ئاڵوگۆڕى نامە لەنێوان هێزەکانى سەر بەو دەزگا ئێرانیەدا کراوە، ئەمەش واى لە خۆپیشاندەران کردووە لەوە دڵنیابن کە هێزە سیخوڕییەکانى ئێران لەنێوان ئەو چەکدارانه‌دا هەن کە خۆپیشاندەران سەرکوت دەکەن. https://twitter.com/i/status/1228796132760879104 . دەستبەسه‌رداگرتنى ئەو ئامێرانە هاوکاتە لەگەڵ هێرشى میلشیا دەمامکدارەکان بۆ سەر خۆپیشانده‌رانى خەلانى و کوشتنى خۆپیشاندەران بەچەکى بێدەنگ لەناو مەیدانەکانى بەغداوە لەدوو ڕۆژى ڕابردوا، ئەمەش زیاتر خۆپیشاندەرانى هاندا دروشم دژى "داگیرکاری" ئێران و دەستوەردانى ئەو وڵاتە لەعیراقدا ڕەتبکەنەوە. . بەڵام بەلاى ژمارەیەکى ترى خۆپیشاندەرانەوە ئەوە ڕەتدەکرێتەوە کە ئەو ئامێرانە دروستکراوى تایبەتى کۆمپانیایەک یاخود کۆمپانیایەکى سەربازى بن، بەڵکو لەو جۆرانەیە کە بەئاسانى لەعێراقدا دەستدەکەون و ئێرانى نین. https://twitter.com/i/status/1228642961287675904 .