کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پارتى دیموکراتى کوردستان لەگەڵ هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی هەڵوێستەکانیان بەرانبەر حکومەتى داهاتوى عێراق بەسەرۆکایەتى محەمەد عەلاوى یەکخست، دواى ناڕەزاییە هاوبەشەکانى هەردوولا لەبارەى هەنگاوەکانى عەلاوییەوە بۆ دیاریکردنى وەزیرەکان لەدەرەوەى حزبەکان. . یەکخستنى هەڵوێستى پارتى و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ی حه‌لبوسی لەکۆبونەوەیەکدا هات کە ئەمڕۆ لە سەڵاحەدین بەڕێوەچوو، دواى ئەوەى محەمەد حەلبوسى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى هێزه عێراقييه‌كان و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە سەرۆکایەتى شاندێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى کۆبووەوە، بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو. . بەگوێره‌ی ڕاگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە، بارزانى و حەلبوسى گفتوگۆیان کردووە ده‌رباره‌ى ره‌هه‌نده‌كانى ره‌وشى ئێستاى عێراق و ناوچه‌كه و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و له‌سه‌ر شەش خاڵ رێككه‌وتن. . ئاماژە بەوەشکراوە، بارزانى و حەلبوسى جەختیانکردووەتەوە لەسەر پێویستى كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سياسييه‌كان له‌پێناو ده‌ربازبوون لەو ته‌نگژه‌يه‌ى ئێستا و به‌شداريكردن له گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بۆ به‌غدا و پارێزگاكانی ديكه‌ى خوارووى عێراق. . هەروەها بە پێویستیان زانیوە حكومه‌تى داهاتووى عێراق نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات، له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌تى نيشتمانيى بێت. به‌رنامه‌ى حكومه‌ت به ڕوونى ئاماژه به ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌زووترين كات، وه‌ك جێبه‌جێكردنی خواستى خۆپيشانده‌ران و ئه‌م بابه‌ته دەبێ ببێته كارى لە پێشينه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو. . بارزانى و حەلبوسى لەسەر ئەوەش ڕێککەوتوون کە به‌رنامه‌ى حكومه‌تى داهاتوو پلانێكى ڕوون و ئاشكرا له‌خۆ بگرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆ بۆ داموده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌ت و پاراستنى ئاشتیی كۆمه‌ڵايه‌تى، كۆتاییهێنان بە ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت، نەهێشتنی دیاردەی چەكدارە نافەرمییەكان.