گه‌ڕان

Shadow Shadow

قائیمقامییەتی سلێمانی: غاز لە پێویستی هاوڵاتیانیش زیاترە

2020.02.16 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامییەتی سلێمانی: غاز لە پێویستی هاوڵاتیانیش زیاترە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قائیمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی بە هاوڵاتیان دا كه‌ ڕۆژانه‌ بڕی زیاتر لە پێوست له‌ غازی ماڵان ده‌گاته‌ شاره‌كه‌‌ و هاوكات به‌هۆی گرانفرۆشیه‌وه‌ بریكارێكی غاز فرۆشتن ده‌ست به‌سه‌رکراوە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند: "دوێنێ شه‌ممه‌ و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڕی (38) هه‌زار بوتڵ غازی ماڵان له‌ كۆمپانیاكانه‌وه‌ گەیشتووەتە شاری سلێمانی، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌ بڕی رۆژانه‌ی به‌كاربراوی شاره‌كه‌". . ئاماژە بەوەشکراوە: "شاری سلێمانی ڕۆژانه‌ پێویستی به‌ بڕی (15) هه‌زار بوتڵی ڕۆژانه‌یه‌، ئه‌و بڕه‌شی ڕۆژانه‌ ده‌گاته‌ سلێمانی به‌شی ته‌واوی ماڵان و بازاڕ و به‌كارهێنه‌ران ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می غازی ماڵان بونی نییه‌". . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو بۆ سێیه‌م جار بریكارێكی غاز فرۆشتن له‌ گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی كاری شاردنه‌وه‌ و گرانفرۆشی له‌ غازی ماڵاندا کردووە بۆیه‌ له‌سه‌ر سكاڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و  بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه‌ و روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌. . لیژنەکە داواشیان لە هاووڵاتیان کردووە، له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا و گرانفرۆشی له‌ڕێی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 07708677777 یان په‌یجی فه‌رمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ بكه‌ن.