گه‌ڕان

Shadow Shadow

شەپۆلێکی باران و بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

2020.02.16 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی باران و بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران و بەفر بارین دەستپێدەکاتەوە ، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 16ی شوباتی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 8- بۆ 14 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان هەور دەبێت و باران بارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و بەوهۆیەشەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە   هەروەها بۆ سبەی (دووشەممە)، باران و بەفر بارین تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت.