کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی تەحریری بەغدا و چەندین بۆمبیان فڕێ دایە ناو خێمەکانی خۆپیشاندەرانەوە و ئاگر لە بەشێکی زۆریان بەربوو. . بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەى کە ناس کورد دەستیکەوتووە، خۆپیشاندەران هەوڵ دەدەن بە دەست ئاگری ناو خێمەکان بکوژێننەوە. . هێشتا خۆپیشاندان و مانگرتنی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر بەغدا بەردەوامە و تائێستاش بەشێکیان ڕاسپاردنی محەمەد عەلاوی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتدەکەنەوە.