کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- تاقیگەیەکى ئەمریکى چەند وێنەیەکى کواڵێتى بەرزى ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکردەوە کە لە توشبویەکى ئەمریکى دەرهێنراوەو ئاماژە بەوەکراوە ڤایرۆسەکە لە ڤایرۆسەکانى "سارس" و "میرس" دەچێت. ، تاقیگەى رۆکى ماونتەین RML کە سەربە پەیمانگاى نیشتیمانیی بۆ هەستیارى و نەخۆشیە گوازراوەکانە لە ولایەتى مۆنتاناى ئەمریکا چەند وێنەیەکى ڤایرۆى کۆرۆناى نوێ ناسراو بە "کۆڤید 19" ى بڵاوکردوەتەوە. ، ، تاقیگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەى بڵاوکردەوە، زانایان توانیویانە چەند وێنەیەکى کواڵێتى بەرزى ڤایرۆسەکە بگرن ئەوەش لەڕێگەى دوو مایکرۆسکۆپى کواڵێتى بەرز کە تیشکدانەوەیەکى تێکەڵەى ئەلکترۆنیات لەبرى تیشک بەکاردەهێنن، دواتریش رەنگ بۆ وێنەکان زیاد دەکرێت. ، بەپێى ڕاگەیەندراوەکە ڤایرۆسە نوێکە لەشێوەى ڤایرۆسەکانى "مێرس" کە لەساڵى 2012 دەرکەوت و "سارس"ە کە لەساڵى 2002 دەرکەوت، ئەو سێ جۆرە ڤایرۆسە سەربە (ڤایرۆسە تاجیەکان)ن کە هەمان شێوەیان هەیە و لەشێوەى تاج دەچن.