گه‌ڕان

Shadow Shadow

وێنە؛ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە حەمرین 10 چەکدارى داعش کوژران

2020.02.15 - 22:08
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە حەمرین 10 چەکدارى داعش کوژران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و بەپێى ڕاگەیەندراوێکی ئەو هێزە 10 چەکدارى رێکخراوى داعشیان کوشتوە. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا دژە تیرۆرى عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە پرۆسەیەکى دابەزینى ئاسمانى لەچیاى حەمرین لە پارێزگاى سەڵاحەدین ئەنجام دراوە، لە پرۆسەکەدا 10 چەکدارى داعش کوژراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنى و کەلوپەلدا گیراوە. ، لاى خۆشیەوە سەباح نەعمان، وتەبێژى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا وتى، لەبەردەوامبوونى راوەدونانى چەکدارانى داعش هێزێکى دژە تیرۆر بەپێى زانیارى وردى هەواڵگرى پرۆسەیەکى دابەزینى ئاسمانیان ئەنجامداوەو گردبونەوەیەکى چەکدارانى داعشیان لەچیاى حەمرین کردوەتە ئامانج. ، باسى لەوەشکردوە، لەپرۆسەکەدا 10 چەکدارى داعش کوژراون و و دوو کۆگاى چەک لەناوبراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و پێداویستى و سێ پشتێکى بۆمبڕێژکراودا گیراوە.