کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شاسوار عەبدولواحید، بانگەوازی خۆپیشاندانی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم ڕاگەیاند و داوادەکات خۆیان ئامادەبکەن بۆ خۆپیشاندانێکی فراوان لە دژی "دۆخی خراپی هەرێم" و دەشڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاتی خۆپیشاندانەکە ئاشکرادەکەن و خۆشی بەشداری تێدا دەکات. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: "هه‌موومان ئاگاداری دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانین، هەروەها هه‌موومان ئاگەداری بێباكی ده‌سه‌ڵات و به‌ناو حكومه‌ت و دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدارین، له ئێستادا و له‌م كاته‌ی كه ئه‌م دۆخه خراپه ڕووی تێكردووین، دوو بژارده‌مان له به‌رده‌ستدایه". ، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکردووە: "یان دەبێت سه‌رمان كز بكه‌ین و بێده‌نگ و شه‌رمنانه دابنیشین و رۆژانه خهڵهكهكهمان ئیهانه بكرێت، خزمه‌تگوزاری نه‌بێت، سوته‌مه‌نی و غاز و كاره‌با نه‌بێت، كاسبكارهكانمان و دوكانداره‌كان بڕوتێنرێنهوه و ئێمه‌ش بێده‌نگ بین، یاخود لایه‌نیكه‌م هه‌ڵوێستێكمان هه‌بێت و ناره‌زایی ده‌رببڕین و په‌یامێك بده‌ینه ده‌سه‌ڵاتداران كه چیتر ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكرێت". ، شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستووەتەڕوو: " بۆیه به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یەنین كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ڕێكخستنی خۆپشاندانێکی بەرفراوان و گەورە و ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی، هه‌مومان پێكه‌وه هه‌ڵوێست دهڕدهبرین و چیتر لەسەر ئەم ستەم و بێدادییە بێده‌نگ نابین، دەسەڵات وادەزانیت بێدەنگیمان، رازیبونمانە، هێمنیمان، ترسنۆکیمانە و ئەم دۆخەمان قبوڵە". ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت: "ئه‌مڕۆ رۆژی مرۆڤه مه‌رده‌كانه، رۆژی ئه‌وانه‌یه كسهریان نه‌وی ناكه‌ن بۆ هیچ كه‌سێك، رۆژی سه‌لماندنی مرۆڤبوون و ئازایه‌تییه، هه‌موومان پێكه‌وه، به گه‌نج و پیره‌وه، به ژن و پیاوه‌وه بەشدار دەبین، ده‌بێت له‌م خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی دهڕبرینهدا ژنان و كچان رۆڵی سه‌رەکییان هه‌بێت له پاڵ پیاواندا و گه‌نجان و ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی كه هیچ خێریان له خۆیان نه‌دیوه، ده‌بێت نارهزایهتییهكانیان بگوازنەوە بۆ سه‌ر شه‌قام و خۆیان ڕێك بخه‌ن و وەک سەرکردە مامەڵە بکەن، نەک وەک ئەو گەنجە بێدەسەڵاتەی کە دەسەڵات وێنای کردوە و پێیوایە هیچی پێ ناکرێت". ، شاسوار عەبدولواحید داوای لە هاووڵاتیانش کردووە، به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه خۆیان ئاماده بكه‌ن و خۆیان ڕێك بخه‌ن بۆ رۆژی خۆپیشاندانه‌كه و هه‌ر كه‌سێك له ناو ماڵ و خێزانه‌كه‌ی قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا بكات بۆئەوەی تەواوی خێزانەکە پێکەوە بەشداربن بە دایک و باوک و خوشک و براوە. ، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جەختیکردووەتەوە، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاتی گردبونه‌وه‌كان دیاری ده‌كه‌ن و پێکەوە لە یەک کاتدا دەڕژێنە سەر شەقامەکان. ، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "مامۆستایانی ئاینی، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان، خه‌ڵكانی ده‌سته‌بژێر و مامۆستایانی زانكۆكان و ته‌واوی چین و توێژه‌كان، له ئه‌مڕۆوه ئیشی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌ست پێده‌كات، خۆتان دیاری ده‌كه‌ن چ ڕۆڵێك هه‌ڵده‌بژێرن؟ ئایا رۆڵی پێشه‌نگی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵگه و هه‌ڵوێست ده‌ڕبرین و وتنی حه‌ق؟ یاخود رۆڵی بێده‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و بێده‌نگبون له به‌رامبه‌ر ناحه‌قی و زوڵم؟". ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە: "ئێوه ئازادن کامیان هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام دڵنیام منداڵه‌كانتان پێش كۆمه‌ڵگا ره‌حمتان پێناكه‌ن و نه‌وه‌ی داهاتوو، هەروەها مێژووش شاهیدی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان ده‌بێت، جا هه‌ڵوێسته‌كه‌تان هه‌رچی بێت ئه‌وە بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه، ره‌نگه هه‌ندێكمان له ماڵه‌وه كێشه‌ی ئاو یان موچه یان كاره‌بای نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه بۆ خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندی تاك و تەسکی خۆمان هەڵوێست دەڕنابڕین، به‌ڵكو ئه‌مه بۆ وڵاته‌كه‌مان و میله‌ته‌كه‌مانه و ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه، ئەمە بیرکردنەوە لەو خێزانانەی کە منداڵەکانیان لەبەر سەرما هەڵدەلەرزن و کارەبا و نەوت و غازیان نییە". ، شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشکردووە: "من به‌ش به‌حاڵی خۆم به شه‌خسی دێم و وه‌ك تاكێكی ئه‌م وڵاته به‌شدار ده‌بم له‌گه‌ڵتان، ته‌نها پێیان ده‌ڵێم ئێمه هه‌ین و نه‌مردوین، ئێمه ماوین و میله‌تێكی زیندوین و كۆڵ ناده‌ین".