گه‌ڕان

Shadow Shadow

وردەکاری دەستگیرکردنی پێشمەرگەیەک و ڕاگرتنی موچەکەی.. داوایکرد بەهانایانەوە بچن

2020.02.15 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری دەستگیرکردنی پێشمەرگەیەک و ڕاگرتنی موچەکەی..  داوایکرد بەهانایانەوە بچن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی کۆمەڵێک پێشمەرگە کە "لەناو بەفردا گیریانخوردووە" کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئێستا ئەو پێشمەرگەیەی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە دەستبەسەرە و موچەکەشی ڕاگیراوە، تەنانەت کادرێکی پارتی کە ڤیدیۆی ئەو پێشمەرگانەی بڵاوکردووەتەوە ئەویش موچەکەی وەستێندراوە. ، مژدە مەحمود، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی وت: "شەوی ڕابردوو چومە سەردانی ژمارەیەک لەو پێشمەرگانەی کە گیریانخواردبوو، دواتر بۆم دەرکەوت کە ئەو پێشمەرگەیەی ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە لە فەرماندەیی هەڵگورد دەستبەسەرکراوە و موچەکەشی وەستێنراوە". ، وتیشی، ئەو پێشمەرگانە لە جێگایەکی زۆر خراپدان و ئەو شوێنەی کە دەوامی لێدەکەن "جەمەلۆنە" نزیکەی 10 ڕۆژیش بووە ئەو پێشمەرگانە کارەبایان نەبووە، کاتێکیش زۆپایان هەڵکردووە، بەهۆی داخراوی شوێنەکەوە غازی کردووە و چەندین جار تووشی ڕشانەوە بوون، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار هەر نەچوون بۆ چارەسەکردنی کارەباکەیان. ، ئەو پەرلەمانتارە پەیوەندی بە فەرماندەی ئەو پێشمەرگانەوە کردووە و بە وتەی ئەو فەرماندەکە وتویەتی: "ئەو پێشمەرگەیە کە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە یاسای پێشێل کردووە و نەدەبوو ئەو کارە بکات، بۆیە دەستبەسەرکراوە". ، هاوکات کادرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی هیوا حسین ، لەدوای ئەوەی کە ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو پێشمەرگانە داوای بە هانەوەچوونیان دەکەن، ئەویش سزادراوە و موچەکەی وەستێندراوە. ، هیوا حسێن، کە کادرێکی پێشکەوتووی پارتییە و پێشتر کاندید بووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: "لەبەر پشتگیریم لە پێشمەرگە و بەدەنگ هاتنم لەسەر مەترسی لەسەر ژیانی ژمارەیەک پێشمەرگە، لە سێ لایەنەوە پەیوەندیم پێوەکرا و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵم موچەکەشم ڕاگیرا".   ، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ژمارەیەک پێشمەرگەی هێزەکانی 80ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە چیای کۆدۆ لە سنوری حاجی ئۆمەران گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ژیانیان لە مەترسیدایە و داوای بە هاناوەچوونیان کرد، بەڵام بەرپرسانی هێزەکانی 80 ئەوەیان ڕەتکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو پێشمەرگانە ڕاست ناکەن. ، پاش چەند کاتژمێرێک و لە درەنگانی شەودا هێزەکانی پۆلیسی سۆران چوونە شوێنی دەوامی ئەو پێشمەرگانە کە بەهۆی غازی زۆپاوە و تەنگەنەفەس ببوون و ڕزگار کران کە بەوتەی مژدە مەحمود ئێستاش بەشێکیان تەندروستیان باش نییە.