گه‌ڕان

Shadow Shadow

کوشتن و ڕفاندن

خۆپیشاندەرانى عێراق لە ژێر هەڕەشەى چەکى بێدەنگدان

2020.02.15 - 16:06
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەرانى عێراق لە ژێر هەڕەشەى چەکى بێدەنگدان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- خۆپیشاندەرێک لە نزیک گۆڕەپانى سەرەکى خۆپیشاندانەکان لە بەغداى پایتەخت بە چەکى بێدەنگ لەناو خێمەکەیدا کوژرا، سێ خۆپیشاندەرى دیکەش لە ناوچە جیاجیاکانى بەغدا ڕفێنران. . ئاژانسى فرانس پرێس لەزارى چەند سەرچاوەیەکى پزیشکى و ئەمنییەوە گواستییەوە، شەوى ڕابردوو چەند چەکدارێکى نەناسراو چونەتە خێمەى خۆپیشاندەرێک لە نزیک گۆڕەپانى تەحریر و بە چەکى بێدەنگ کوشتویانە. . یەکێک لە خۆپیشاندەران وتى چەند کەسێکى بینیوە کە لە نزیک خێمەکە کۆبوونەتەوە و تەرمى خۆپیشاندەرەکەیان لە خێمەکە دەرهێناوە و بۆ نەخۆشخانە گواستویانەتەوە. . لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا چەندین هێرش کراوەتە سەر خۆپیشاندەدران، بەتایبەتى خۆپیشاندەرانى بەغدا، بەڵام خۆپیشاندەران سورن لەسەر بەردەوامیدان بە ناڕەزاییەکانیان. . دوێنێ هەینى چەند شایەتحاڵێک لە گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا بە ناس کوردیان ڕاگەیاندبوو کە خێمەى "پاڵەوانانى ئۆکتۆبەر" لە گۆڕەپانى تەحریر روبەڕووى هێرش بووەتەوە بە چەقۆ و دارى کارەبایی، لەلایەن میلیشیاکان و مافیاکانەوە. . باسیان لەوەشکرد، بەهۆى هێرشەکەوە، چالاکێک بە سەختى برینداربووە و چالاکێکى دیکەش چوار چەقۆى بەرکەوتووە. . لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا، نزیکەى 550 خۆپیشاندەر کوژراون، کە زۆرینەیان خۆپیشاندەرانى گەنج بوون، هەروەها نزیکەى سێ هەزارى دیکەش برینداربوون. . چالاکانى خۆپیشاندانەکان دەڵێن روبەڕووى هەڵمەتى تیرۆرکردن و ڕفاندن بوونەتەوە بەدرێژایی چوار مانگى ڕابردوو، بۆ رێگریکردن لە بەردەوامى خۆپیشاندانەکان، بەبێ ئەوەى ئەنجامدەرانى ئەو کارانە دەستگیربکرێن. . بەوتەى سەرچاوەیەکى ئەمنى، سێ چالاکوان ڕۆژانى هەینى و شەممە ڕفێنراون لە ناوچە جیاجیاکانى بەغدا. . نەتەوەیەکگرتووەکان گروپە چەکدارەکان تۆمەتباردەکات بەوەى لە پشت هەوڵەکانى ڕفاندن و تیرۆرکردن و هەڕەشەکردنەوەن لە چالاکان، بۆ سەرکوتکردنى ئەو خۆپیشاندانانەى کە ئەو وڵاتە ماوەى چەند مانگێکە بەخۆوەى دەبینێت. . کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراقى هەفتەى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە 2700 چالاکوان دەستبەسەرکراون و تا ئێستا زیاتر لە 300 کەسیان لە زینداندان.