گه‌ڕان

Shadow Shadow

30 ملیۆن دۆلار بەرانبەر پۆستێکى وەزارى

دەنگۆى فرۆشتنى پۆستێکى وەزارى ئەنجومەنى دادوەرى عێراقى هێنایە دەنگ

2020.02.15 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگۆى فرۆشتنى پۆستێکى وەزارى ئەنجومەنى دادوەرى عێراقى هێنایە دەنگ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- دواى ئەوەى چالاکێکى سیاسى ڕایگەیاند، لە کابینەى نوێى حکومەتدا پۆستێکى وەزارى بە 30 میلۆن دۆلار فرۆشراوە، ئەنجومەنى دادوەرى بڕیارى بانگهیشتکردنى ناوبراوى بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسەکە دەرکرد. . ئەمڕۆ شەممە، 15ى شوباتى 2020، لە ڕاگەیەنراوێکدا عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژى ئەنجومەنی دادوەرى عێراق ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنەکە فەرمانى کردووە بە بانگهێشتکردنى سەرجەم ئەوانەى لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندنەوە دەردەکەون و باسى ئەوە دەکەن کە بە پۆستە حکومییەکانى کابینەى نوێوە مامەڵە دەکرێت، گەر لەکاتى پشتڕاستنەکردنەوەى بەڵگەکانیدا ئەوا سزاى لێدوانەکانى کە پێچەوانەى یاسا بێت دەدرێت. . ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەنجومەنى دادوەرى فەرمانى بە دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ کردووە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو وتانە بکات کە ئیبراهیم سەمیدعى کردویەتى لەسەر وەرگرتنى پۆست بەرامبەر بە بڕێک پارە لە کابینەى نوێدا کە بەرەو پێکهاتن دەڕوات. . لە کاردانەوەیەکیشدا لەسەر بڕیارەکەى ئەنجومەنى دادوەرى، سەمیدعى وتى، "ئەوە سەرەتایەکى ناتەندروستە بۆ کۆت و بەندکردنى میدیا لەسەر ئاشکراکردنى چەند ڕاستیەک کە لەواقیعى سیاسى و ئەمنیى وڵاتتدا ڕوودەدەن، گەر داواى پاڵپشتى  لە هاوپیشە و پارێزەران و میدیاکاران بکەم، ئەوا جگە لە گوێڕایەڵى دادگا هیچ شتێکى تر بەوان نەبێت بۆ ئەنجومەنى دادوەرى نادرکێنم و هیچیش ناڵێم". . بڕیارەکەى ئەنجومەنى دادوەرى عێراق دواى ئەوەهات، لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئیبراهیم سەمیدعى چاودێرى سیاسى عێراق باسى لەوە کردبوو، پۆستێک لەکابینەى نوێ حکومەتتدا بەبەهاى 30 ملیۆن دۆلار بەلایەنێکى سیاسى فرۆشراوە. https://www.youtube.com/watch?v=7ugXBsz_Tgs&fbclid=IwAR38JUYAvd_UjLKFmjNicHYhTo5xu9MI9lnjzLR_sr631-17I6OVRf3paz0 https://www.facebook.com/alsumydaie/videos/189593952288989/?t=3