گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەڕوداوێکى سەرسوڕهێنەردا مناڵێکى تەمەن پێنج ساڵان حەوت کەس و سەگێکی لەمردن ڕزگارکرد

2020.02.14 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەڕوداوێکى سەرسوڕهێنەردا مناڵێکى تەمەن پێنج ساڵان حەوت کەس و سەگێکی لەمردن ڕزگارکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   لەڕوداوێکى دەگمەن و سەرسوڕهێنەردا لەئەمریکا، مناڵێکى تەمەن پێنج ساڵان توانی حەوت کەس و سەگێک لەحاڵەتى مردن ڕزگار بکات و بەوهۆیەشەوە خەڵات کرا. ، میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دواى ئەوەى بەهۆى شۆرتى کارەباوە ئاگر لەماڵێک لە ویلایەتی جۆرجینیا کەوتووەتەوە، نوح کە منداڵێکی پێنج ساڵانی ماڵەکەیە بەپەلە دەچێت خوشکە دوو ساڵانەکەى کە خەوتووە بەخەبەر دێنێت و دەستى دەگرێت و دەتوانێت ڕزگارى بکات. ، هەر بەپێى ئەو میدیایانە، نوح خوشەکەى لەپەنجەرەکەوە کردووەتە دەرەوەى ژوورە گڕگرتووەکەوە پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ئازاد کردنى سەگەکەشیان. ، هەر لەسەر ڕوداوەکە، ڕۆژنامەى زە سەنیى بەریتانی ئەوەى بڵاوکردووەتەوە، پاڵەوانە بچوکەکە تەنها بەڕزگار کردنى خوشک و سەگەکە کۆڵى نەداوە، کاتێک پزیشکى ئاگرەکەش پەڕیوەتەوە بۆ ماڵى داروسێکەیان کە ماڵى باپیرییەتى وئەوانیش پێنج کەس بوون لەماڵەکەدا فریاى ئەوانیش کەوتووە بووەتە هۆى  ڕزگارى کردنیان لەئاگرەکە. ، هەر لەگەڵ پەڕینەوەى ئاگرەکە بۆ ماڵى باپیرى, نوح خێرا چووەتە ماڵەوەیان و لەخەو خەبەرى کردوونەتەوە و ئەوانیش لەگەیشتنى ئاگرەکە بەئاگاهاتوون. ، بەپێى وتەى بەرپرسى دەزگاى ئاگر کوژینەوەى ناوچەکەش کە قسەى بۆ میدیاکانى ئەمریکا کردووە، ئەوەى کە نوح کردوویەتى لەسەرەوەى تواناى خۆیەتى و کردەیەکى سەرسوڕهێنەر و نائاساییە. ، لاى خۆشییەوە، ووز، باپیرى نوح وتوییەتى: " نەوەکەم ژیانى ئێمەى ڕزگار کرد، لەخەوێکى قوڵدابوین و هەستمان بەهیچ شتیک نەکرد کە لەدەرووبەرمان ڕویدابوو". ، دوا بەدواى ڕوداوەکەش، دەزگاى ئاگرکوژینەوەى ناوچەکەش سوپاس و ڕێزلێنانیان بەخشییە نوح و نازناوى پیاوى ئاگرکوژینەوەى فەخرىیان پێبەخشی.