گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە بابەتی شەقامی سەد مەتری سلێمانیدا سەرۆکی حکومەتی بە هەڵەدا بردرا

2020.02.14 - 21:06
 لە بابەتی شەقامی سەد مەتری سلێمانیدا سەرۆکی حکومەتی بە هەڵەدا بردرا
ناس کورد- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایکرد، لە بابەتی شەقامی 100 مەتری سلێمانیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەهەڵەدا بردراوە، دەشڵێت، مەبەست لەوکارە وەرگرتنی پشک بووە. ، ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، لەبابەتی شەقامی 100 مەتریدا سەرۆکی حکومەت بەهەڵەدا بدردراوە و  لەکۆبونەوەیەکی دوو لایەنەی بچوککراوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بەگوێی سەرۆکی حکومەتدا دراوە کە دەرخستەو دیزاینی شەقامی 100 مەتری زێدەرۆیی گەورەی تێدا کراوە بۆ بەرژەوەندی گیرفانی چەند کەسێک، تا گەیشتە ئەوەی بە ناراستەوخۆو بەناوی سەرۆکی حکومەتەوە ڕاگەیەندراوێک دەرکرا "ڕاگەیەندراوی تیمی گۆڕان لە حکومەت" کە ئەو نرخەی بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانراوە چوارقاتە بەرامبەر ھەولێر و 6.5 ملیۆن دۆلار زیاترە بۆ ھەر کیلۆمەترێک. ، زەکی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پرس و راوێژ کەسانی شارەزای ئەندازیاری سەرۆکی حکومەتیان تێگەیاندووە کە وانییەو ئەو پێوەرو بەراوردکاریە نازانستیەو ھەڵەیە. ، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشکی یەکێتی باسی لەوەشکردووە، مەبەست لەو بەھەلەدا بردنە تەنیا پەیوەندی بەشەراکەت و بزنسەوە ھەبووە، ئەگەرنا چۆن دواتر سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا پرۆژەکە وەک خۆی جێبەجێبکرێت لەکاتێکدا بەپێوەرەکەی پێشتر، بۆ ھەر 33 کیلۆمەترەکەی قۆناغی یەکەم زیاد لە 200 ملیۆن دۆلار زیاتر نوسراوە، کەواتە چۆن سەرۆکی حکومەت دوای 10 رۆژ بە 200 ملیۆن دۆلار زیادە قایل بوو ئەگەر ھەلەی پێنەکرابێت؟. ، ڕێکەوت زەکی ڕونیشیکردووەتەوە: " ڕاستی بابەتەکە ھەوڵ و دەستێک بوو بۆ وەرگرتنی پشک".   ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ڕەخنەگرتنێکی زۆر لەلایەن نوێنەرانی سلێمانی لە پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەوەی کە سلێمانی لەلایەن حکومەتەوە پەراوێزخراوە، دوای چەندین ساڵ بڕیاردرا، قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەمنزیکانە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.