کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی 2020، محەمەد تۆفیق عەلاوی، كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لەگەڵ بە كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا و بەرژەوەندی یەکێتی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاند، پشتیوانی لە حکومەتێک دەکەن کە مافە دارایی و دەستورییەکانی هەرێمی تێدا پارێزراو بێت.
بەگوێرەی میدیای فەرمی یەکێتی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا كۆسرەت ڕەسول، سوپاسی محەمەد تۆفیق عەلاوی كرد و هیوای خواست سەركەوتوو بێ لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ دووپات كردەوە.
كۆسرەت ڕەسول ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتیوانی لە حكومەتێكی كارای نیشتمانی دەكەن كە مافە دەستووری و داراییەكانی كورد تێیدا پارێراو بێ و حكومەتەكە لەسەر بنەمای هاوسەنگی نێوان سەرجەم پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان پێكبێت و داواكاری خۆپیشاندەرانی عێراقی جێبەجێ بكات.
باسی لەوەشکردووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان خوازیارە كورد بەیەك تیم بەشداربێ لە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق وچەسپاندنی سەرجەم ماف و داخوازییەكانی كورد.