گه‌ڕان

Shadow Shadow

سودێکی سەرسوڕهێنەری خواردنی کاکاو بۆ کەسانی بەتەمەن ئاشکرادەکرێت

2020.02.14 - 19:37
App store icon Play store icon Play store icon
سودێکی سەرسوڕهێنەری خواردنی کاکاو بۆ کەسانی بەتەمەن ئاشکرادەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەگوێرەی توێژینەوە زانستییە نوێیەکان، خواردنی کاکاو بۆ کەسانی بەتەمەن سودێکی زۆری هەیە بەتایبەت بۆ توانای ڕۆشتن بەپێ و ئامۆژگاری کەسانی بەتەمەن دەکەن کاکاو بخۆن. , توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئەوەی سەلماندووە، کە خواردنی کاکاو توانای بەپێ ڕۆشتن لە کەسانی بەتەمەندا زیاد دەکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سوڕی خوێنی پێیەکان چالاک دەکات و ئەوەش توانای پێیەکان لە کەسانی بەتەمەندا زیاتر دەکات. , ئاژانسی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، ئەو توێژینەوەیە لەسەر 44 کەسی بەتەمەن تاقیکراوەتەوە و ئەو کەسانە بۆ ماوەی شەش مانگ رۆژانە سێ کوپ کاکاویان خواردووەتەوە. , ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای ئەوە ئەو کەسانە بۆ ماوەی شەش خولەک بەپێ ڕۆشتوون و دەرکەوتووە 18 مەتر زیاتر لەکاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکە ڕۆشتوون.