گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەهۆی مەترسی کۆرۆنا داوا دەکرێت خەڵک لە ماچکردن دووربکەونەوە

2020.02.14 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی مەترسی کۆرۆنا داوا دەکرێت خەڵک لە ماچکردن دووربکەونەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا حکومەتى سەنگاپورە هەڵمەتێکى چڕوپڕى لەمزگەوتەکانەوە دەستپێکردووە و داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکە دەکات لە تەوقە و ماچکردن دوربکەونەوە. ، ئەمڕۆ هەینى 14ى شوباتى 2020، ماسلۆش زوکفل، وەزیرى کاروبارى ئیسلامى سەنگاپورە ڕێنمایى نوێژکەرانى مزکەوتەکانى کرد بەرماڵى تایبەتى خۆیان ببەنە ناو مزگەوتەکان و نوێژى لەسەر بکەن و لەتەوقە کردنیش دووربکەونەوە ئەوەش بۆ دورکەوتنەوەى مەترسییەکانى توش بوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا. ، ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو رێوشوێنانە دەتوانێت بەشێوەیەکى باشتر نوێژخوێنان لەڤایرۆسى کۆرۆنا بپارێزێت، بەڵام رێگەشیان پێدەدرێت سروتە ئاینیەکانیان پیادە بکەن. ، پێش خوێندنى نوێژى ئەمڕۆى هەینیش وەزیرى کاروبارى ئاینى ئەو وڵاتە سەردانى مزگەوتێکى تازە کراوەى کرد و  لەناو مزگەوتى ئەنگۆلیاوە هەوڵەکانى موسڵمانەکانى بۆ گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکان لەدژى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسە بەرزنرخاند و ئەوەشى بەگرنگ زانى نوێژخوێنان چەند ڕێگەیەک بۆ پاکژى بگرنەبەر لەپێناو توش نەبوون بەو ڤایرۆسە. ، ماسلۆس باسى لەوەش کردووە، گرتنەبەرى ئەو هەنگاوانە بەڕێنمایى موفتى بووە کە بەرزترین دەسەڵاتى ئیسلامییە لەسەنگاپورە و لەو بارەشەوە ڕێنمایى پێویستى بڵاو کردووەتەوە. ، وەزیرى کاروبارى ئیسلامى دەشڵێت: " لەکەشوهەوایەکى لەو جۆرەدا تەوقە ناکات و گەر بشیەوێت بیکات ئەوا دەستەکانى دەشوات و تەئکید لەوەش دەکاتەوە کە دەست لەدەموچاوى ئەوانى تریش نادات، ئەو ڕێوشوێنانەش تەنها بۆ خۆپاراستنە و نابێت هیچکات لەبیربکرێن". ، ماوەیەکە بەرپرسانى سەنگاپورە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەڕێگەى مزگەوت و شوێنە ئاینییەکانەوە چڕ کردووەتەوە ئەوەش دواى ئەوەى چەند حاڵەتێکى توشبوون بەهۆى قەرەباڵغى ئەو شوێنانەوە بڵاوبویەوە لەو وڵاتەدا بەتایبەتى لەناو کەنیسەیەکدا. ، دوینیش وەزارەتى تەندروستى سەنگاپوورە هۆشدارى ئەوەیدا کە بەکارهێنانى مۆبایل مەترسیدارترە لە نەپۆشینى دەمامک بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە.