کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ده‌زگاى دژه تیرۆرى كوردستان، هەماهەنگی کردووە بۆ گەڕانەوەی دوو منداڵی بە ڕەگەز سعودی بۆ وڵاتەکەی خۆیان، پاش ئەوەی باوکیان ئەوانی لەگەڵ خۆیدا بردبووە نێو ڕیزەکانی داعشەوە.
دژه تیرۆری کوردستان هه‌واڵى كه‌ناڵێكى عه‌ره‌بى ڕه‌تده‌كاته‌وه، ده‌باره‌ى ئەو ڕوداوە کە گوایە ئەو دوو منداڵە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی سعوودیەوە له وڵاتی توركیاوه گەڕێندراونەتەوە وڵاتی خۆیان، دژەتیرۆر ئاماژەی بەوە کردووە، "ئه‌و دوو مێردمنداڵه كه ناویان، عه‌بدوڵڵا ناسرعهبدوڵڵای ته‌مه‌ن 15 ساڵ و ئه‌حمه‌د ناسرعهبدوڵڵای ته‌مه‌ن 12 ساڵ، له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 به مه‌به‌ستی گه‌شت و گه‌ڕان له‌گه‌ڵ باوكیان ده‌ڕۆنه وڵاتی توركیا، پاشان باوكیان ده‌یانباته ناو ڕیزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سووریا".
"دوای مانگێك باوكیان له ڕیزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌كوژرێت، هه‌ردوو مێردمنداڵه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌لایه‌ن پیرهمێردێكهوه به‌خێو ده‌كرێن، له 26 ئاداری مانگی رابردوو، هه‌ردوو مێردمنداڵه‌كه، ده‌گه‌نه خاڵی سنوریی فیشخاپوور له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی رۆژئاوا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری كوردستان وه‌رده‌گیرێن و دواتر راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه ده‌كرێن له هه‌ولێر و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان" بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەیکەی دژە تیرۆری کوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕوو: "ئه‌مه له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه و راده‌ستكردنی ئه‌و دوو مێردمنداڵه سعوودییه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌هاوكاری دژه تیرۆری كوردستان ئه‌نجامدراوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وڵاتی توركیاوه نه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌وه باسی لێوه كراوه".