گه‌ڕان

Shadow Shadow

له‌دروستكردنی په‌رژینێك خه‌رج ده‌كرێت

ئەمریکا به‌شێك لە خەرجی هێزەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە

2020.02.14 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا به‌شێك لە خەرجی هێزەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەمەبەستی دابینکردنی بودجە بۆ پڕۆژەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وەزارەتی بەرگری ئه‌و وڵاته‌ دەستبەرداری کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی جۆری ئیف 35 دەبێت، به‌شێكیش لە خەرجی هێزەکانی لە عێراق، سوریا و ئەفغانستان کەمدەکاتەوە. . بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە "بەهۆی دابینکردنی بودجە بۆ دروستکردنی ئەو پەرژینەی کە ترەمپ بڕیاریداوه‌ دروست بکرێت لەسەر سنوری نێوان ئەمریکا و مەکسیک، دەستبەرداری کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی جۆری ئیف 35 دەبن". .  ئەسپەر، ڕونیکردەوە، وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، داوایەکی ئاڕاستەی ئەوان کردووە بۆ دابینکردنی بڕی سێ ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەمەبەستی  تەواوکردنی ئەو پەرژینەی کە ئەمریکا بە درێژایی 285 کیلۆمەتر لە ناوچەی سان دییگۆ وسانتەر، یۆما، وپاسۆ و دلریۆ لەسەر سنور لەگەڵ مەکسیکدا دروستیدەکات. . بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕی دوو ملیارو 200 ملیۆن دۆلار لەو پارەیەی کە دەدرێت بە وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، لەو پارەیەیە کە پەنتاگۆن تەرخانیکردبوو بۆ کڕینی چەک و کەلوپەلی سەربازی بۆ هێزی ئاسمانی و دەریایی وڵاتەکەی. .  ئاماژە بەوه‌شکراوە، ئەوبەشەی کە دەمێنێتەوە و پێویستە دابین بکرێت، پەنتاگۆن لەو بودجەیە دابینی دەکات کە تەرخانکراوە بۆ خەرجی سوپای ئەمریکا لە عێراق، سوریا و ئەفغانستان. . بە مەبەستی بنبڕکردنی کۆچکردنی نایاسایی بۆ ئەمریکا، ترەمپ لە هەڵمەتی بانگەشەکردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2016 بەڵێنی ئەوەی دابوو پەرژینێک لەنێوان ئەمریکا وڵاتی مەکسیکدا دروستبکات، لە ئێستاشدا کۆی گشتی ئەو بودجەیەی کە ترەمپ تەرخانیکردبوو، بۆ دروستکردنی ئەو پەرژینە گەیشتوەتە نۆ ملیار و900 ملیۆن دۆلار. .