گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە ئەمریکاوە بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئێران و دژی ترەمپ دەرکرا

2020.02.13 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
لە ئەمریکاوە بڕیارێک لە بەرژەوەندی ئێران و دژی ترەمپ دەرکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا پرۆژە یاساى سنوردارکردنى دەسەڵاتەکانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەو وڵاتەی بۆ پرۆسە سەربازیەکان بەبێ وەرگرتنى ڕەزامەندى کۆنگرێس پەسەند کرد. ، ئەنجومەنى پیران لەدانیشتنى ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاساى سنوردارکردنى دەسەڵاتەکانى سەرۆکى ئەمریکاى بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى سەربازى بەبێ وەرگرتنى رەزامەندى کۆنگرێس پەسەند کرد و 55 ئەندامى ئەنجومەنەکە بە بەڵێ دەنگیاندا و 45 ئەندامیش بە نەخێر. ، بڕیارەکە کە تیم کین، ئەندامى ئەنجومەنى پیران لەسەر پشکى دیموکراتەکان پێشکەشى کردبوو دۆناڵد ترەمپ ناچار دەکات لەماوەى 30 رۆژدا سەرجەم رێوشوێنەکانى دژى ئێران بوەستێنێت، بەپێى ئەو بڕیارە ترەمپ ناتوانێت هیچ پرۆسەیەکى سەربازى ئەنجام بدات بەبێ ئەوەى کۆنگرێس بارى شەڕ ڕابگەیەنێت یاخود بە بڕیارێک ڕێگە بە پرۆسەى سەربازى بدات. ، شارەزایان پێیان وایە، ئەگەرى هەیە دۆناڵد ترەمپ مافى ڤیتۆ دژى بڕیارەکەى ئەنجومەنى پیران بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى رێگرى لێبکات کە بچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە.