گه‌ڕان

Shadow Shadow

سلێمانی؛ چوار پێشمەرگە هەڵیانکوتایەسەر یانەیەکی شەوانە و دەستدرێژیانکردەسەر چەند کەسێک

2020.02.13 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛  چوار پێشمەرگە هەڵیانکوتایەسەر یانەیەکی شەوانە و دەستدرێژیانکردەسەر چەند کەسێک

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دوای ئەوەی چوار پێشمەرگە هەڵیانکوتایەسەر یانەیەکی شەوانە و تەقەیان کردووە و دەستدرێژیانکردووەتەسەر چەند کەسێک، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە 13ی شوباتی 2020، چوار تۆمەتبار هەڵیانكوتاوەتە سەر یانەیەكی شەوانەو دەستدرێژییان كردۆتە سەر چەند كەسێك‌ و تەقەشیان كردووە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوەکە هەرچوار تۆمەتبارەكەیان دەستگیرکرد كە ئۆتۆمبێلێكی جام ڕەشیان پێبووە و چەند قەوانێكیش لەشوێنی ڕوداوەكە كۆكراوەتەوە . ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران، (ع ، ج ، لەدایكبوی 1998)، (ه ، أ لەدایكبوی 1979)، (ش ، أ لەدایكبوی 1993، (م ، ب لەدایكبوی 1992) كە پیشەیان پێشمەرگەیە، بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.