گه‌ڕان

Shadow Shadow

دواى کوشتنى ملیۆنان گیاندار و سوتاندنى بەشێکى گرنگی سەوزایى زەوى ئاگرەکەى ئوسترالیا کۆنترۆڵکرا

2020.02.13 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
دواى کوشتنى ملیۆنان گیاندار و سوتاندنى بەشێکى گرنگی سەوزایى زەوى ئاگرەکەى ئوسترالیا کۆنترۆڵکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دەسەڵاتدارانى ئوسترالیا ڕایانگەیاند، سەرجەم ئەو ئاگرانەیان کۆنترۆڵکردوە کە لەویلایەتى نیو ساوس وێڵزی ئەو وڵاتە سەری هەڵداو بەوەش یەکێک لە گەورەترین تەنگژەکان کە چەند مانگێکە ڕوبەڕوى ئوسترالیا بوەتەوە کۆتایى هاتوە. ، هەر لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتى ئاگرکوژێنەوەى ئوسترالیا بڵاویکردەوە، ولایەتى نیو ساوس وێڵز زەرەرمەندترین ولایەتى ئوسترالیا بوو لە ئاگرەکەو تەنگژەکە کۆتایى هات کە بەهۆیەوە 33 کەس بونە قوربانى. ، رونیشکراوەتەوە، رۆژى پێنج شەممە کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکە بەتەواوەتى کۆتایى هات کە لە کۆنترۆڵکردنەکەدا بارین بارین هاوکارێکى باش بووە. ، بەپێى زانیاریەکان، ئاگرەکەى ئوسترالیا کە لە مانگى نۆى ساڵى رابردووەوە سەریهەڵدا 10 ملیۆن هێکتار زەوی لە رۆژهەڵات و باشورى ئەو وڵاتە گرتەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە یەک ملیار گیاندار لەناوچون و دوکەڵ بۆ چەندین هەفتە ژمارەیەک  شارى داپۆشى و بەهۆى ئەوەشەوە ئەو شارانە دابڕان و گەشتى ئاسمانى تێیاندا وەستێنران. ، ماوەى چەند رۆژێکە بارابارین لەو وڵاتە دەستى پێکردوەو ئەوەش هاوکار بوو لە کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکە و پیاوانى ئاگر کوژێنەوەش بەردەوام رۆژانە سەرقاڵى کۆنترۆڵکردنى بوون، هاوینى ئەمساڵى ئوسترالیاش بە "هاوینى رەش" ناودەبرێت. ، لەلایەکى ترەوە ڕۆب رۆدجەرز، بەرپرسى بەڕێوەبەرایەتى ئاگرکوژێنەوەى دەشتەکانى نیو ساوس وێڵز لەگرتەیەکى ڤیدیۆیدا لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردەوە: "هەرچەندە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام چەند ئاگرێکى بچوک ماون و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵن، لەمەودوا دەستدەکەین بەهاوکارى کردنى خەڵک بۆ دوبارە بنیادنانەوە".