گه‌ڕان

Shadow Shadow

کارکردن لە شەقامی سەد مەتری سلێمانی کەی و لەکوێوە دەستپێدەکات و ئاستەنگەکانی چین؟

2020.02.13 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
کارکردن لە شەقامی سەد مەتری سلێمانی کەی و لەکوێوە دەستپێدەکات و ئاستەنگەکانی چین؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەمنزیکانە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە دیزاینی خۆی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە 33 کیلۆمەترە و ماوەی سێ ساڵی بۆ دانراوە بۆ تەواوبوون و کۆمپانیای جێبەجێکاریش دەڵێت، لە مانگی داهاتووەوە کارکردن لە پڕۆژەکە دەستپێدەکات. ،

"قۆناغی یەکەم لە تاسڵوجەوە تاوەکو نزیک بازیگەی عەربەت - سلێمانی"

، ئازاد ڕەسوڵ، سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ جێبەجێدەکرێت، قۆناغی یەکەم کە ئێستا بڕیاری جێبەجێکردنی دراوە درێژییەکەی 33 کیلۆمەترە بە پانی 100 مەتر و لە تاسڵوجەوە تا بازگەی عەربەت – سلێمانی دەڕوات". ، وتیشی، بۆیە قۆناغی یەکەم لەوێوە دەستپێدەکات چونکە زەختێکی زیاتر لەسەر شەقامەکانی بەشی خوارەوەی شاری سلێمانین و لە شارەکانی دیکەوە ئۆتۆمبێل دێن و دەڕۆن، بۆیە ئەوێ زیاتر پێویستە بۆ تەواوبوون ، ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی تەواوبوونی قۆناغی یەکەم سێ ساڵە و پێویستە کۆمپانیای جێبەجێکار لەو ماوەیەدا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو بکات.   ،

جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە دیزاینی خۆی کێشە دروست ناکات؟

، لەماوەی ڕابردوودا باس لەوە دەکرا، کە ناتوانرێت پڕۆژەکە بە دیزاینی خۆی جێبەجێبکرێت، چونکە موڵک و باخی خەڵک بەر پڕۆژەکە دەکەوێت. ، لەوبارەیەوە ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ناس کورد وتی: "بەگوێرەی بەدواداچوونەکانمان، لە قۆناغی یەکەمدا هیچ کێشەیەکی لەوشێوەیە دروست نابێت و ئەوە لە قۆناغەکانی دووەم و سێیەمدا دروست دەبێت. ، وتیشی، لەو حاڵەتەدا دەکرێت گۆڕانکاری لە ڕێڕەوی شەقامەکەدا بکرێت، یاخود قەرەبووی ئەو کەسانە بکرێنەوە کە موڵک و زەوییان بەر پڕۆژەکە دەکەوێت. ، هاوکات، سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئاماژەی بەوەکرد، زۆرێک لەو باخ و پڕۆژانەی دەکەونە سنوری پڕۆژەکەوە زەوی کشتوکاڵی بوون و نایاسایین و ناکرێن بە باخ و پڕۆژەی دیکە، بۆیە زۆرینەیان لادەبرێن، ئەوانەشی کە مۆڵەتیان هەیە  پێشتر قسەیان لەگەڵ کراوە و قەرەبوو دەکرێنەوە. ، ڕوونیشیکردەوە، هەر پڕۆژەیەکیش لەدوای دیزاینکردنی شەقامەکەوە دروستکرابێت، هیچ شتێک نایگریتەوە و بەدڵنیایی تێکدەدرێت. ،

مانگی داهاتوو کارکردن لە پڕۆژەکەدا دەستپێدەکات

، کۆمپانیای قەیوان کە جێبەجێکاری پڕۆژەکەیە کە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "بەپێی پلانەکەمان لە مانگی داهاتوودا، لەگەڵ گونجانی کەشوهەوا دەست بە ئامادەکارییە بەراییەکان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بە سەرکەوتوویی شەقامەکە تەواو بکەین و بەر لە تەواوبوونی وادەی دیاری کراو بۆ کردنەوەی شەقامەکە بەڕووی هاووڵاتیاندا ،    

قۆناغی دووەم و سێیەم کەی جێبەجێدەکرێت؟

، ڕێکەوت زەکی، باسی لەوەکرد، قۆناغی دووەم و سێیەم هیچ بودجە و پلانێکی بۆ دیارینەکراوە و دیارنییە کەی جێبەجێدەکرێت. ، هەروەها سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە جەختیکردەوە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە گرنگ بووە و لەوێوە دەستپێدەکەن و پاش ئەوە بیر لە قۆناغەکانی دیکەش دەکرێتەوە. ، هەرچەندە پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کە ئەو بودجەیەی بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەرخانکراوە زۆرە و پێویستە گۆڕانکاری لە پڕۆژەکەدا بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا، نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌هه‌مان دیزاینی خۆی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.