گه‌ڕان

Shadow Shadow

چەمچەماڵ؛ باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیرکران کە هەڵیاندەکوتایەسەر خەڵک

2020.02.13 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیرکران کە هەڵیاندەکوتایەسەر خەڵک

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی نۆ کەسی ڕاگەیاند کە چەندین جۆری چەک و سێ ئۆتۆمبێلیان بێگیراوە و هەڵیانکوتاوەسەر ماڵان و ئۆتۆمبێل. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە 12ی شوباتی 2020، باندێکی گەورەی نۆ کەسی دزیکردنیان دەستگیرکردووە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، باندەکە چەندین چەک و کەرەسەتەی سەربازیان پێبووە کە بەمەبەستی ڕێگریکردن و هەلکوتانە سەرماڵان و ئۆتۆمبێل بەکاریان هێناوە و سێ ئۆتۆمبێلیشیان پێگیراوە کەدوان لەو ئۆتۆمبێلانە جۆری تویتالاندگرۆزی بێسەرەتان و بۆکاری دزی کردن بەکاریان هێناوە، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی تری جۆری کیا کە لەهاوڵاتیەکیان دزیوە. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 441 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە تا ئەوکاتەی لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە دەدرێت.