گه‌ڕان

Shadow Shadow

وێنەو ڤیدیۆ؛ ژمارەیەک پێشمەرگەی پارتی لە چیایەک لەناو بەفردا نوقمبوون و داوای بەهاناوەچوون دەکەن

2020.02.13 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەو ڤیدیۆ؛  ژمارەیەک پێشمەرگەی پارتی لە چیایەک لەناو بەفردا نوقمبوون و داوای بەهاناوەچوون دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژمارەیەک پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی باڵەکایەتی لە بناری کۆدۆ لە سنوری حاجی ئۆمەران دەوام دەکەن و بەوتەی خۆیان لەوێ گیریان خواردووە و سوتەمەنی و کارەبایان نییە بۆ خۆگەرمکردنەوە و لە دۆخێکی زۆر خراپدان. ، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە یەکێک لەو پێشمەرگانەی سەر بە یەکەکانی 80ی پارتی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات: "ماوەی 24 کاتژمێرە نە کارەبا نە ئاو نە نەوتمان نییە، لە شوێنێکدا دەوام دەکەین، کە تەنانەت ئاژەڵیشی لێ ناژی، ئیتر چ پێویست دەکات ئێمە لەم جێگەیە دەوام بکەین لەم دۆخەدا". ، ئەو پێشمەرگەیە داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بەهانایانەوە بچن و ڕزگاریان بکەن لەو دۆخە. [video width="224" height="400" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/پێشمەرگە.mp4" autoplay="true"][/video] ،   لەوبارەیەوە فەرزەنگ محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ڕاستە پلەکانی گەرمی لەو ناوچەیە زۆر نزمە و بەفرێکی زۆر دەبارێت، بەڵام ئێمە بەدواداچوونمان بۆ ئەوە کرد و پەیوەندیمان بە فەرماندەکەیانەوە کردووە و وتیان کەئەو پێشمەرگانە هەموو پێداویستییەکیان لایە و کارەباشیان هەیە و گیریان نەخواردووە". ، ئەوە لەکاتێکدا ئەو پێشمەرگانە چەند وێنەیەکیشیان بڵاوکردووەتەوە کە لەبەردەم چرا دا دانیشتوون و کارەبایان نییە.