کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- محه‌مه‌د خالدی، په‌رله‌مانتاری عێراق و كه‌سایه‌تی نزیك له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق رایگه‌یاند "پێكهێنانی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لاوی كۆتایهاتووه". . خالدی له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رونیكرده‌وه "كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو ئاماده‌یه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو، راده‌گه‌یه‌نرێت". . وتیشی "عه‌لاوی بابه‌تی ته‌واوبونی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی به سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه راده‌گه‌یه‌نێت و داوا له په‌رله‌مان ده‌كات دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام بده‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری". . ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه "له‌لایه‌ن هه‌ندێك له فراكسیۆنه‌كانه‌وه فشار هه‌یه به‌ڵام ئه‌و فشارانه كار ناكه‌نه سه‌ر تێپه‌ڕاندنی كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا". .