گه‌ڕان

Shadow Shadow

خۆپیشاندەرانى بەغدا شەوێکى سەختیان بەدەم گڕو کڵپەى هوتافکێشانەوە بەسەر برد

2020.02.13 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەرانى بەغدا شەوێکى سەختیان بەدەم گڕو کڵپەى هوتافکێشانەوە بەسەر برد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-  سه‌ره‌ڕای ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و گروپه‌ چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان ده‌رهه‌ق به‌خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاری به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌.  . بەگوێرەى چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە ناس کورد لەخۆپیشاندانەکانى شارى بەغداوە بەدەستى گەیشتووە، مەیدانى خەلانیى لەشارى بەغدا شەوێکى سەختى لەناو ئاپۆڕاى خۆپیشاندەران و هێرشى هێزە ئەمنیەکاندا بەڕێکردوە. . یەکێک لەخۆپیشاندەرانى مەیدانەکە لەگرتەیەکى ڤیدیۆیدا دەڵێت :"خۆپیشاندەرانى مەیدانى خەلانیى لەناڕەزایەتى و خۆپیشاندان بەردەوامن، ئەوە سەرەڕاى ئەو کارە توندوتیژییانەى هێزە ئەمنیەکان لەدژیان ده‌یگرنه‌ به‌ر و  ته‌نانه‌ت فیشه‌كی راسته‌قینه‌ش به‌كارده‌هێنن".  [video width="848" height="480" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/011.mp4"][/video] . لەگرتەیەکى ڤیدیۆیى تردا، گردبونەوەى خۆپیشاندەران له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ لەکەشوهەوایەکى ساردا دەبینیرێت و بەدەم هوتاف کێشانەوە جەخت لەسەر بەردەوامیان لە خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌. . [video width="848" height="480" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/002.mp4"][/video] دوێنێ (چوارشەممە) لەمیانى هەڵمەتێکى هێزە ئەمنییەکاندا بۆ کردنەوەى پردى سنک و هەڵکوتانە سەر مەیدانى خەلانیى 7 خۆپیشاندەر بەگولە بریندار کران. . چەند شایەتحاڵێک لە شوێنى ڕوداوەکەوە بە ناس کوردیان وت" هێزەکانى بەرەنگارى کارى گێرەشێوێنى بەرەو مەیدانى خەلانى کەوتنەڕێ و دەستیانکردووه‌ به‌ وەشاندنى گازى فرمێسکڕێژ و گولەى لاستێکى بۆ دورخستنەوەى خۆپیشاندەران کەده‌یانویست ڕێگەى خوارەوەى پرده‌كه‌ دابخەن". . به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ڕوداوەکە بووە به‌هۆى برینداربوونى 7 خۆپیشاندەر و هێزەکانى بەرەنگارى کارى گێرەشێوێنانەش توانیان خۆپیشاندەران بەرەو ناو مەیدانەکە بگێڕنەوە و بەزۆر ڕێگاکان بکەنەوە و لەو ئان و ساتەشدا پێکدادان لەنێوان ئەو هێزانە و خۆپیشاندەراندا ڕویدا. .