کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بۆ پاڵپشتیکردنی عەلاوی، ئەمریکا ماوەی بەخشینی عێراقی لە هاوردەکردنی گازی سروشتی و کارەبا لە ئێرانەوە درێژکردەوە، بەڵام ئەمجارەیان مەرجەکانی ئهو بابهتهی قورس كرد. . ئاژانسی" فرانس پرێس" ئەمڕۆ (چوارشەممە) بڵاوی كردهوه، ئەمریکا ماوەی بەخشینی عێراقی لە هاوردەکردنی گازی سروشتی وکارەبا لە ئێرانەوە، درێژکردەوە. . فرانس پرێس رونیكردهوه، زانیارییەکان لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە وەرگیراوە، ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستووەتە ڕوو "بڕیارەکەی ئەمریکا وەک پاڵپشتییەکە بۆ محەمەد توفیق عەللاوی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو". . ئەو بەرپرسە عێراقییەکە نەیویستووە ناوی بهێنرێت وتویەتی :"واشنتۆن نایەوێت دۆخەکە زیاتر بەرتەسک بکاتەوە بەڕووی حکومەتەکەی عهلاوی، بۆیە ئەو ماوەیەی درێژکردوەتەوە،کە دەبوایە ئەمڕۆ (چوارشەممە)کۆتایی پێبهاتبایە". . بەگوێرەی ئاژانسهكه، بەرپرسە عێراقییەکە رونیكردۆتهوه، بەخشینەکەی ئەمجارەیان جیاواتر لە بەخشینەکانی دیکەدا مەرجەکانی زیاتر قورستربوون. . لە ساڵی 2018 ئەمریکا کۆمەڵێک سزای بەسەر ئێراندا سەپاند بە تایبەتی بەسەر کەرتی وزەی ئەو وڵاتەدا، لە هەمانکاتیشدا هەڕەشهی توندی ئاڕاستەی ئەو وڵاتانەکرد کە دەیانەوێت بەردەوام بن لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئێراندا. . ئەمریکا هەر لەسەرەتای سەپاندنی سزاکانییەوە بەسەر ئێراندا، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو عێراقی بەخشی لە مامەڵهكردن لەگەڵیدا، ئەوەش بەگوێرەی خشتەیەکی دیاریکراو، سەرەتا یەکەم بەخشین بۆ ماوەی45 ڕۆژ بوو بۆ جاری دووەمیش بەخشینەکە درێژکرایەوە بۆ 90 ڕۆژ لە جاری سێهەمیشدا درێژکرایەوە بۆ ماوەی 120 ڕۆژ. . بە گوێرەی زانیارییەکانی فرانس پریس، ئەمریکا لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە، عێراق ناچار بکات لەبری مامەڵەکردنی لەگەڵ ئێراندا بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی، مامەڵەکانی لەو بوارەدا لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا ئەنجام بدات، بۆئەومەبەستەش لەساڵی 2019 ڕێککەوتنێک لەنێوان کۆمپانیای" جەنڕاڵ ئەلکتریک"ی ئەمریکی و حکومەتی عێراقدا ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی هەندێ گرفتی نادیارەوە تائێستا گرێبەستەکانی ئەو ڕێککەوتنهی نێوان هەردوولا واژوو نەکراون. . عێراق نزیکەی 1400 مێگاوات کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، لە هەمانکاتیشدا بە مەبەستی ئێشپێکردنی وێستگەکانی کارەبا زیاتر له 28 مليۆن مەتر سێجا گازی سروشتی لەو وڵاتە هاوردە دەکات. . بەگوێرەی مەرجەکانی ئەمریکاش نابێت عێراق بەهیچ شێوەیەک، بە دۆلار مامەڵەکانی لەگەڵ ئێراندا ئەنجام بدات بۆیە لەئێستادا عێراق لە ڕێگەی بانكی بازرگانی عێراقەوە بەهای ئەو کاڵایانەکە لەئێرانەوە هاوردە دەکات بە دیناری عێراقی دەداتەوە ئەو وڵاتە. .