گه‌ڕان

Shadow Shadow

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی چوونە لای کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ تاوتوێکردنی نامەکەى

2020.02.12 - 13:26
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی چوونە لای کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ تاوتوێکردنی نامەکەى
ناس کورد- بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی سەردانی کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان کرد و لە ئێستادا لەکۆبوونەوەدان. . مەسعودی مەلا هەمزە، بەرپرسی نوسینگەی ڕاگەیاندنی کۆسرەت ڕەسوڵ بە ناس کوردی وت، لە کۆبوونەوەکەدا "دۆخی ناوخۆیی یەکێتی دوای نامەکەى کۆسرەت ڕەسوڵ تاوتوێ دەکرێت." . کێشەکان دوێنێ سێشەممە تەقینەوە، دواى ئەوەى ئەنجومەنى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى کە لەلایەن کۆسرەت رەسوڵەوە سەرۆکایەتى دەکرێت داواى هەڵپەساردنى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کرد کە سەرقاڵى هەموارکردنەوەى پەیڕەوى ناوخۆى ئەو حزبەیە کە لە 70 ماددە پێکهاتووە. . ئەنجومەنەکە کە لە 121 ئەندام پێکدێت و بەپێی پەیڕەوى ناوخۆى ئەو حزبە بەرزترین دەسەڵاتە، زیاتر لە مانگێکە سەرقاڵى هەموارکردنەوەى پەیڕەوى ناوخۆیە و تا ئێستا زۆربەى ماددەکانى هەموارکردووەتەوە. . لە نامەیەکى ئەنجومەنەکەدا کە واژۆى کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکى ئەنجومەنەکەى لەسەرە و ئاڕاستەى ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کراوە جەختکراوەتەوە کە یەکێتى کەوتووەتە دۆخێکەوە پێویستە وریابن، بۆیە داواى هەڵپەساردنى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کردووە. . هەروەها لەنامەەدا هاتووە "تەواوی ئەو بڕیارانەی داوتانن، بۆ دەسەڵات و ئۆرگانەكان، مەترسی لەسەر هاوسەنگی ڕیزەكانمان هەیە، بۆیە پێش بەكاڵاكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی باڵا، لەلایەن لیژنەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنەوە شەرعیەتی ئۆرگانیكی وەرناگرێت".