گه‌ڕان

Shadow Shadow

حکومەتی هەرێم خزمەتگوزاری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی تایبەت وەردەگرێتەوە

2020.02.12 - 11:29
حکومەتی هەرێم خزمەتگوزاری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی تایبەت وەردەگرێتەوە
ناس کورد- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەمەودوا پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان لە كۆمەڵگە و گوندە هاوچەرخەكانی نیشتەجێبوون كە بە ستییەكان ناسراون لە كەرتی تایبەت و و وەبەرهێنەرەكان وەردەگیرێتەوە و لەلایەن فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەڕێوە دەبرێن. . ئەمرۆ چوارشەممە، 12ی شوباتی 2020، ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕیارە "لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی نیشتەجێی ئەو كۆمەڵگە هاوچەرخانەیە كە گلەییان لە نرخ و ئاستی خزمەتگوزارییەكان هەیە." . زیاتر بزانە: . دەشڵێت، "ئەو خزمەتگوزارییانەی لە كەرتی تایبەت وەردەگیرێنەوە و دەدرێنە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تەواوی سێكتەرەكانی دابینكردنی ئاو، كارەبا، پاككردنەوە و سەرپەرشتی باخچەكانیش دەگرێتەوە، جگە لە پاسەوانی كە وەك خۆی دەمێنێتەوە." . دەشڵێت، "ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بكەوێتەوە بەوەی ناكرێت دانیشتووانی ئەو كۆمەڵگە نوێیانە (ستییەكان) بە پارەیەكی زیاتر خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكرێت، بۆیە حكومەت بڕیاری داوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خۆی سەرپەرشتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان لەو كۆمەڵگە نیشتەجێیانە بكات وەك هەر شار و شارۆچكە و گەڕەكەكانی دیكە." . ڕاشیگەیاند، "هاوڵاتییانی دانیشتووی ئەو كۆمەڵگە نوێیانەش پێشوازی لە بڕیاری وەرگرتنەوەی خزمەتگوزارییەكان لە كەرتی تایبەتەوە بۆ ژێر چاودێری و سەرپەرشتی فەرمانگەكانی شارەوانی دەكەن."