گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەم شەپۆلی سەرمایە تا کەى بەردەوام دەبێت؟

2020.02.11 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئەم شەپۆلی سەرمایە تا کەى بەردەوام دەبێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ماوەى چەند رۆژێکە شەپۆلێکى سەرما ڕوى لەهەرێمى کوردستان و عێراق کردووە و بەڕێوەبەرى کەشناسی سلێمانیش دەڵێت، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو پلەکانى گەرما ئاسایى دەبنەوە. ، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەرى کەشناسى سلێمانى سەبارەت بە بارودۆخى کەشوهەوا بە ناس کوردى وت: "ئەم شەپۆلە هاتنى بارستە هەوا جەمسەریەکە بوو کە لە یەک دوو رۆژى ڕابردوودا کاریگەرى لەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى ترى عێراقیش هەبووە و  لە زۆر ناوچە بەفر باریوەو بەگشتى پلەکانى گەرمان دابەزیون". ، وتیىشى: "لەپارێزگاى سڵێمانى نزمترین پلەى گەرمان 5 پلەى ژێر سەدى بوەو بەرزترینیش یەک پلەى ژێر سفری سەدى، رۆژى پێنجشەممەش شەپۆلێکى بەفر و باران بارین دووبارە دەستپێدەکاتەوە و لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوشدا پلەکانى گەرما ئاسایى دەبێنەوە و ئەو سەرما زۆرەی ئەم چەند ڕۆژە کۆتایی دێت". ، سەبارەت بە پلەکانى گەرما لەشارى سلێمانى لە ساڵانی رابردوودا بەڕێوەبەرى کەشناسى سلێمانى ئەوەى بە "ناس کورد" وت: "پێشتریش چەندین جار دابەزینى پلەى گەرمان لەوە زیاتریش تۆمار کراوە، بۆ نمونە لەساڵى 1973 لەپارێزگاى سلێمانى "-12.5" پلەى سەدى تۆمار کراوە و لەساڵانى تریشدا"-9" و "-8" و "-7"  پلەى سەدى تۆمار کراوە، بەڵام ئێستا بەهۆى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەموو خەڵک ئاگادارى دەبێت و باسى دەکات و بڵاودەبێتەوە.