گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرۆکی چین بە دەمامکەوە سەردانی نەخوشخانەکانی وڵاتەکەی دەکات [ڤیدیۆ]

2020.02.11 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی چین بە دەمامکەوە سەردانی نەخوشخانەکانی وڵاتەکەی دەکات [ڤیدیۆ]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   سەرۆکی وڵاتی چین بۆ زانینی ڕەوشی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە دەمامکەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشییەکەى کرد  لەوڵاتەکەی. .  بە گوێرەی ئاژانسی" شینخوا"ی چینی، ئەمڕۆ(سێشه‌ممه‌)، شی جین بینگ، سەرۆکی وڵاتی چین، سەردانی ژمارەیەک نەخۆشخانە و کۆمەڵگەی پزیشکی کردووە لە شاری پەکین ئەوەش بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دواین ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا. . ئاژانسەکە گرتەیەکى ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووە، کە تیایدا دەردەکەوێت سەرۆکی چین لە کاتی سەردانەکەیدا بۆنەخۆشخانەی "پەکین دیتان" کە  تایبەتە بە چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا دەمامکی بەستووە. . سەرۆکی چین، سەردانی ناوچەی "چاویانگ"ی  کردووە، داواشی لە تیمە پزیشکییەکان کردووە، بەهەر نرخێک بێت گیانی هاووڵاتیانی چینی بپارێزن لە هەمانکاتیشدا زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن وژیانی خۆشیان نەخەنە مەترسییەوە. .   شی جین بینگ، هاووڵاتیانی شاری ووهان کە سەرچاوەی نەخۆشییەکەیە بەپاڵەوان وەسفکردوە، ئاماژەی بەوەشکردوە، بەدرێژایی مێژوو کەس نەیتوانیوە ئەو شارە ببەزێنێت. . به‌گوێره‌ی ئامارەکان ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا بەردەوام لە هەڵکشکاندایە و گەیشتووەتە 43138 هەزار کەس،  1018کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. https://twitter.com/i/status/1226877407770087424 .