کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- له دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌دا كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ده‌بێت شاره‌كه به‌خۆیه‌وه نه‌یبینیوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) له‌شاری به‌غدا به‌فر باری. . به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه‌ی كه ڕووی له ناوچه‌كه كردووه، به‌فر له‌شاری به‌غدا باری و هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ی سه‌رسام كرد، چونكه چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه له‌و شاره‌دا به‌فر نه‌باریوه. . پێشتر ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "شه‌پۆلێكی سه‌رما له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه وڵاتی عێراق ده‌گرێته‌وه". . عامر جابری، وته‌بێژی ده‌سته‌كه به‌میدیاكانی عێراقی وت "شه‌پۆلی سه‌رماكه ماوه‌ی 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت هه‌تا رۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت". https://twitter.com/i/status/1226982201209884674 .