کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە بە ھۆی ئەو سەرما و سۆلەی كە ڕووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە. . ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی شوباتی 2020، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و پشووەکەى ڕاگەیاند. . پێشتر هەر بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە، زۆربەى پەروەردەکانی پارێزگا و ئیدارەکان پشوویان فەرمییان ڕاگەیاند.