گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەرپرسێکى ڕوسیا: ئەمریکا پشتگیرى کوردەکان دەکات بۆ دروستکردنى نیمچە دەوڵەتێک لە سوریا

2020.02.10 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى ڕوسیا: ئەمریکا پشتگیرى کوردەکان دەکات بۆ دروستکردنى نیمچە دەوڵەتێک لە سوریا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- باڵیۆزى ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا پشتگیرى کوردەکان دەکات بۆ دروستکردنى نیمچە دەوڵەتێک لە سوریا و ڕێگەیان پێدەدات لە ڕێگەى تاڵانکردنى نەوتى سوریاوە پارەیان دەستبکەوێت. . ئەلێکساندەر یفیمۆف لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسى سپۆتنیکى وڵاتەکەى ڕایگەیاندووە، "سەرەڕاى ئەوەى ڕایانگەیاندووە ئامانجیان شەڕى دژى داعشە، ئەمریکییەکان بەکردار کار بۆ ئەوە دەکەن حکومەتى سوریا نەگاتە زەویەکانى ڕۆژهەڵاتى فوڕات و سەرچاوە هایدرۆکاربۆنیەکان، کە لە ئێستادا ئەو وڵاتە پێویستیەتى". . ئاماژەى بەوەشداوە، ئەمریکا پشتگیرى خواستەکانی کورد دەکات بۆ دامەزراندنى نیمچە دەوڵەتێک، "ئەویش لەڕێگەى تاڵانکردنى سەروەتە نەوتیەکانى گەلى سورى و دەستکەوتنى پارەوە". . پێشتریش رۆژنامەى نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا گروپێکى بچوک لەهێزەکانى ئەو وڵاتە بۆ شەڕى دژى داعش و رێگەنەدان بەسەرهەڵدانەوەى ئەو رێکخراوە لە سوریا دەهێڵێتەوەو ئامانجێکى تریش ئەوەیە هاوکارى کوردەکان بکات بۆ ئەوەى بتوانن بەردەوام بن لە کۆنترۆڵکردنى کێڵگە نەویتەکانى رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە.