گه‌ڕان

Shadow Shadow

واز لە جگەرە بهێنە و موچەکەت بۆ زیاد دەکرێت.. هەڵمەتێکی سەیر لە تورکیا

2020.02.10 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
واز لە جگەرە بهێنە و موچەکەت بۆ زیاد دەکرێت.. هەڵمەتێکی سەیر لە تورکیا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شارەوانی شارێکی تورکیا ئامادەیی خۆی نیشان دا بە زیادکردنی موچەی هەر فەرمانبەرێک کە بەڵین بدات دەستبەرداری جەگەرەکێشان بێت. . بە گوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، شارەوانی شاری" شاهین بەگ" لە ویلایەتی غازی عەنتاب کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی تورکیاوە، هەڵمەتێکی بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی جگەرەکێشان لە ناو فەرمانبەرەکانی ئەو شارە ڕاگەیاندووە. . ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە لەژێر ناونیشانی (دەستبەرداری جگەرکێشان ببە و 250 لیرە بۆ موچەکەت زیاد بکە) ئەنجامدەدرێت و موچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە دەستبەرداری جگەرەکێشان دەبن بەبڕی 250 لیرەی تورکی کە دەکاتە 42 دۆلار زیاد دەکرێت. . محەمەد تەهماز ئوغڵۆ، سەرۆکی شارەوانیی شاهین بەگ، دەرەباری هەڵمەتەکە بە میدیاکانی تورکیای ڕاگەیاندووە: "لە پێناو باشترکردنی باری دارایی و تەندروستی فەرمانبەرەکانمان ئەم هەڵمەتەمان ڕاگەیاندووە".