گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرکردەیەکی شیعەکان هێرشی توند دەکاتەسەر سەدر و بە خەڵەتاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران تۆمەتباری دەکات

2020.02.10 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکی شیعەکان هێرشی توند دەکاتەسەر سەدر و بە خەڵەتاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران تۆمەتباری دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   سەرکردەیەکی دیاری شیعەکانی عێراق هێرشی توند دەکاتەسەر موقتەدا سەدر و ڕەوتەکەی و بە خەڵاتاندن و کوشتنی خۆپیشاندەران تۆمەتباریان دەکات، هاوکات دەربارەی کوژرانی قاسم سولەیمانیش دەڵێت، کوژرانی سولەیمانی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق دروست نەکردووە. ،   عیزەت شابەندەر، سەرکردەى دیارى شیعەى عیراقى و نزیک لەئێران و پەرلەمانتارى پێشووى دەوڵەتى یاسا کە ئێستا بە عەڕابى ڕێککەوتنى کاندیدکردنى عەلاوى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران لەنێوان لایەنە شیعەکاندا ناسراوە، لەچاوپێکەوتنێکى لەگەل ڕۆژنامەى (عەرەبى ئەلجەدید) دا هێرشى توند دەکاتە سەر موقتەدا سەدر و ڕەوتەکەى و بە قۆرخکارى دۆخەکە ناوى دەبات،  ، شابەندەر دەشڵێت: " لەدەرەوە و ناوەوە دەستوەردان لەخۆپیشاندانەکانى عێراقدا ڕوویداوە، بۆنمونە لەناوەوە ڕەوتى سەدر تێوەگلاون بەدەستوەردان لەخۆپیشاندانەکان و قۆرخیان کردووە و دواتریش تێکوپێکیانداوە". ، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕەوتە خۆى بەشدارى دەسەڵاتى کردووە لەعیراقدا، بەڵام بەهۆى ساویلکەىی خۆپیشاندەرانەوە توانیویەتى فێڵیان لێبکات بەپاساوى پاراستنیان، ئەوەش کڵاو شینەکانە کە خۆپیشاندەران دەکوژن و ڕەنج و ماندوبونیان بەهەدەدردەدەن و ئەوانەش سەر بەو ڕەوتەن. ، ، لەبارەى کاریگەرى بۆشاییەکانى قاسم سولەیمانى بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ میلیشیاکانى سەر بە ئێران لە عێراقدا، شابەندەر دەڵێت:" کوشتنى سولەیمانى هیچ کاریگەرى لەسەر ئەو پەیوەندییانە دروست نەکردووە، چونکە هەماهەنگى زۆرباش هەیە و دەشتوانرێت 10 جێگرەوە بۆ شوینەکەى دیارى بکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ میلیشیا چەکدارەکانى سەر بەئێران لەعێراق". ، ، عیزەت شابەندەر بەسیاسیەکى ناجێگر لەسەر قسەکانى ناسراوە و هەر جارەو بەئاڕاستەیەکى جیاواز قسە دەکات و لەماوەکانى ڕابردوشدا بەتوندى هێرشى کردە سەر خۆپیشاندەران و بەڕێگر و حەشیش خۆر و سەرخۆش ناوى بردن.