گه‌ڕان

Shadow Shadow

مەترسییەکانی کلۆر زۆر لە سودەکانی زیاترە

وردەکاری بەکارهێنانی کلۆری بەسەرچو بۆ ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی سلێمانی [تایبه‌ت]

2020.02.10 - 14:48
وردەکاری بەکارهێنانی کلۆری بەسەرچو بۆ ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی سلێمانی [تایبه‌ت]
ناس کورد- شەهرام عەزیز چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایدەکەن، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کلۆری بەسەرچوو دەکرێتە ناو ئاوی ماڵانەوە، به‌وته‌ی پسپۆڕێکی ژینگە و سەرچاوە ئاوییەکانیش "کلۆریش وەک هەموو مادەیەکی دیکە بەسەردەچێت وهەرکەس لەکاتی بەکارهێناندا ئەو کلۆرە ببینێت، هەرگیز ئاوی ماڵان ناخواتەوە".  .
"لە ساڵی 2018وە کلۆری بەسەرچوو دەکرێتە ئاوی ماڵانەوە"
. کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند  :"ئەو کلۆرەی ئاشکرامان کردووە لە کۆگایەکدا هەڵگیراوە کە بەهیچ شێوەیەک شیاونییە بۆ هەڵگرتنی دەرمانێکی لەو شێوەیە و لە ساڵی 2018شەوە بەسەرچووە، بەڵام تاوەکو دوێنێ (یەکشەممە) بەکارهێنراوە و کراوەتە نێو ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانەوە". . بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەو کۆگایە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییە و ئەوان بەرپرسیارن لەو كاره‌. . ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رونیكرده‌وه‌، دۆسییەکەیان داوەتە داواکاری گشتیی سلێمانی و لەئێستادا بەکارهێنانی کلۆرەکە وەستێنراوە و چاوەڕوانن دەستیبەسەردا بگیرێت و لایەنی بەرپرس و کەمتەرخەمیش ڕوبەڕوی دادگا بکرێتەوە.  .
بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی قسه‌یه‌كی تری هه‌یه‌
. بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات كه‌ ئەو بەروارەی لەسەر دەبەی کلۆرەکان هەن هی بەسەرچوون نییە، بەڵکو هی کاریگەری کلۆرەکەیە و لەگەڵ تەواوبوونی ئەو بەروارەی دیاریکراوە کلۆرەکە کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە، نەوەک بەسەربچێت. . بەختیار تاهر، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی به‌ ناس كوردی وت "سبەینێ (سێشه‌ممه‌) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونکردنەوەی خۆمان دەدەین و ڕاستییەکان ئاشكرادەکەین". .
پسپۆڕێكی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان كلۆر و شێرپه‌نجه‌ ده‌كات 
. عەبدولموتەڵیب ڕەفعەت، پسپۆڕی ژینگە و سەرچاوە ئاوییەکان بۆچونێکی دیکەی هەیە و بۆ ناس كوردی رونكرده‌وه‌:"کلۆریش وەک هەر مادەیەکی دیکە بەسەردەچێت و لەگەڵ بەسەرچونیدا چەندین زیانی هەیە بەتایبەتی بۆ شێرپەنجە". . له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ کاسترۆ مەعروف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هۆشداری ئه‌وه‌یدا، هەرکەس و تاقیگەیەک بڵێت ئەو کلۆرە ڕێگەپێدراوە دەیدەن بە دادگا و سکاڵای لەسەر تۆماردەکەن.  . هاوکات ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی به‌پێویستیزانی پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بێته‌ ده‌نگ به‌وپێیه‌ی بابەتێکە پەیوەستە بە ژیانی هاووڵاتیانەوە.  .
كلۆر خۆی چییه‌؟ 
. عەبدولموتەلیب ڕەفعەت، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی سەرچاوە ئاوییەکان پێكهاته‌ و بایه‌خی كلۆری رونكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد :"بەکارهێنانی کلۆر بۆ کوشتنی بەکتریا و ڤایرۆسی ناو ئاوە، بەڵام زیانێکی زۆر زیاتری هەیە لە سودەکانی و هۆکارێکە بۆ توشبوون بەشێرپەنجە، لەئێستاشدا لە زۆر وڵاتی دنیادا بەکارهێنانی قەدەغەکراوە و مادەی دیکە بەکاردەهێنرێت". . وتیشی، ئەگەریش کلۆرەکە بەسەرچوبێت ئەوا زیانەکەی دوو هێندە و سێ هێندە زیاد دەکات و هێندەی دیکە مەترسیدار دەبێت. . به‌وته‌ی پسپۆڕە تایبەتەكه‌ کێشەیەکی زۆر گەورەی کلۆر ئەوەیە ئەگەر تێکەڵ بە مادە نەوتی و گازییەکان بكرێت ئەوا دەبێتە هۆی دروستبونی خانەی شێرپەنجەیی، کە لە هەرێمیشدا بەهۆی زۆری نەوت و کانزاکانی ژێر زەوی ئەستەمە مادەکانی ژێر زەوی تێکەڵ بە ئاو نەبن، بۆیە ئەوە کێشەیەکی زۆر گەورەیە.  . جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "کلۆر مادەیەکی هێندە پیس و خراپە و بەشێوەیەک هێندە پیس بەکاردەهێنرێت، ئەگەر لەکاتی بەکارهێناندا هەرکەس بیبینێت، ئەوا چیتر ئەو ئاوە ناخواتەوە کە لێرە دەرخواردی هاووڵاتیان دەدرێت".  . به‌پێویستیزانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چیتر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی بەکارهێنانی کلۆربدات و ڕێگایەکی دیکەی بۆ بگیرێتەبەر.  .