گه‌ڕان

Shadow Shadow

پلەی گەرمی لە ناوچەیەکی هەرێم 15 پلە ژێر سفرە

وادەی کۆتایی هاتنی بەفربارین ڕاگەیەندرا

2020.02.10 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتایی هاتنی بەفربارین ڕاگەیەندرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت و لە سبەینێوە کۆتایی دێت، بەڵام پلەکانی گەرمی بە نزمی دەمێننەوە.  . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 9ی شوباتی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 15- بۆ 3 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک له‌ ناوچەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین بەردەوام دەبێت. . هەروەها بۆ سبەی (سێشەممە)، لەسەرجەم ناوچەکان باران و بەفربارین  کۆتایی دێت و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرمی هەر بە نزمی دەمێننەوە. .