گه‌ڕان

Shadow Shadow

خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار دابه‌شكران.. فیلمێكی كۆری زۆرینه‌ی خه‌ڵاته‌كانی برده‌وه‌  

2020.02.10 - 10:29
خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار دابه‌شكران.. فیلمێكی كۆری زۆرینه‌ی خه‌ڵاته‌كانی برده‌وه‌  
ناس كورد- ئەکادیمیاى هونەر و زانستى سینەما، لە خولى نەوەد و دووهەمینی دابه‌شكردنی خەڵاته‌كانی ئۆسكاری ڕاگه‌یاند و گەرچى کێبڕکێى توند لەنێوان هەردوو فیلمى (بارازێت) کە دەرهێنەرەکەى جۆن هۆى بەڕەگەز کۆریاى باشورییە و فیلمى 1917ى سام مەندیسى ئەمریکى بوو، به‌ڵام فیلمە کۆرییەکە سەرکەوت و لەکێبڕکێکەدا بردییەوە و چەند خەڵاتێکى بەدەستهێنا لەوانە خەڵاتى باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر و باشترین سیناریۆ و باشترین فیلمى بیانى. https://twitter.com/i/status/1226725579442966528 . یەکەمجارە کۆریاى باشور خەڵاتى ئۆسکار بۆ باشترین فیلم بەدەستدەهێنێت، ئەوەش دواى ئەوەى ئەو وڵاتە دوو دەیه‌یە سینەماكه‌ی چووەتە قۆناغى ئەکادیمیاى جیهانیەوه‌. https://twitter.com/i/status/1226726116347514880 . هەر لە فێستیڤاڵه‌كه‌دا واکین فینێکس خەڵاتى باشترین ئەکتەرى لە فیلمی جۆکەردا بەدەستهێنا و هەروەها ڕێنیە زیلیۆیگەر خه‌ڵاتی باشترین ئەکتەرى لەفیلمی  جۆدى بەدەستهێنا. View image on Twitter   https://twitter.com/i/status/1226726043718782976   https://twitter.com/i/status/1226723403568054273   https://twitter.com/i/status/1226712212275892226   https://twitter.com/i/status/1226696163711012864   https://twitter.com/i/status/1226688462490755074 .