گه‌ڕان

Shadow Shadow

له‌ 24 كاتژمێری رابردودا نزیكه‌ی 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

2020.02.10 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆرۆنا بەرۆکی چین بەرنادات و ڕێژەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە نزیکدەبنەوە لە هەزار کەس و ژمارەی توشبووانیش 40 هەزار کەسی تێپەڕاند. . لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 99 كەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە و سێ هەزار و 60 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون. . ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی ئەو ئامارانە، تائێستا 908 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی توشبووانیش بە ڤایرۆسەکە 40 هەزار کەسی تێپەڕاند. . هەر بەگوێرەی ئامارەکانی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانیی چین، تائێستا سێ هەزار و 331 کەس کە توشی ڤایرۆسەکە بون، چاکبوونەتەوە و لە ڤایرۆسەکە ڕزگارییان بووە. .