گه‌ڕان

Shadow Shadow

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای هەرێم

2020.02.09 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان نیمچەهور دەبێت و بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامدەبێت. ، بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 9ی شوباتی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 8- بۆ 7 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین بەردەوامدەبێت. ، هەروەها بۆ سبەی (دووشەممە)، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک باران و بەفربارین کۆتایی دێت و تەنها لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە.