گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاتوچۆی هەولێر هەندێک سزای لە بەرژەوەندی شۆفێر و هاوڵاتیان لادا

2020.02.09 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی هەولێر هەندێک سزای لە بەرژەوەندی شۆفێر و هاوڵاتیان لادا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەمەبەستی کارئاسانیکردن بۆ هاووڵاتان و شۆفێران، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر کۆمەڵێک بڕیاری دەربارەی سزاکانی پارەی سزاکانی هاتوچۆ دەرکرد. . فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هه‌ولێر بڕیاری دا به‌ جێبه‌جیكردنی بڕیاری دانی پاره‌ی سزای هاتووچۆ به‌شیوه‌ی قیست به‌بی هیچ پێشه‌كییه‌ك كه‌ پیشتر ده‌بوایه‌ هاوڵاتی بڕی 250 هەزار دینار وه‌كو پێشه‌كی بدات. . ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها له‌كاتی ئه‌نجامدانی كڕین و فرۆشتن له‌سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێک كه‌ پاره‌ی سزای له‌سه‌ر بێت ده‌توانرێت پاره‌كه‌ نه‌درێت و ‌بكرێت به‌ قیست و بكه‌وێته‌ سه‌ر لایه‌نی كڕیار به‌ مه‌رجێك هه‌ردوولا ( كڕیار و فرۆشیار ) ڕازی بن و ‌كڕیار به‌ڵێننامه‌ بدات له‌ هاتوچۆ كه‌ پاره‌كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێك ده‌دات. . وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان ئەوەیە له‌ حاڵه‌تی به‌سه‌رچوونی ساڵانەی ئۆتۆمبێل و کەڵەکەبوونی بڕێکی زۆری پاره‌ی سزای هاتووچۆ ڕێگاده‌دریت به‌تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانەکە به‌مه‌رجێك خاوه‌ن ئۆتۆمبێل بەڵێننامە بدات كه‌له‌ماوه‌ی ساڵێك پاره‌كه‌ بدات و ساڵانەکەشی بۆ ماوه‌ی ساڵەکە بۆ نوێ ده‌كرێته‌وه‌. . ئاماژەی بەوەشکردووە، پشكنینی ئۆتۆمبێل لە حاڵەتی کڕین و فرۆشتن کە پێشتر ته‌نها بۆ ماوه‌ی شەش مانگ كاری پێدەکرا کراوەتە ماوه‌ی ساڵێک.