گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژمارەى مردووان بەهۆی کۆرۆناوە سارسیشی تێپەڕاند.. دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە

2020.02.09 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى مردووان بەهۆی کۆرۆناوە  سارسیشی  تێپەڕاند.. دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژمارەى مردووان بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بۆ 813 کەس بەرزبووەوە کە ژمارەى مردووانی نەخۆشی سارسی تێپەڕاند کە لە ساڵانی 2002 بۆ 2003 لە جیهاندا بڵاوبووەوە و 774 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا. . بەرزبوونەوەى ژمارەى حاڵەتەکانی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بەرپرسان و خەڵکی چینی تۆقاندووە، هەرچەندە پشووەکانی سەری ساڵی چینیش درێژکراوەتەوە بەڵام داوای زیاتر درێژکردنەوەى دەکەن. . بەرپرسانی چین داوایان لە خاوەن کارگە و شوێنە بازرگانییەکان کردووە 10 ڕۆژی تر بۆ پشووەکانی سەری ساڵ زیاد بکەن، لە دوو هەفتەى ڕابردووەوە زۆربەى شارەکانی چین چۆڵ و هۆڵ بوون، هەندێکیان داخراون و گەشتی فڕۆکەخانەکان وەستاون، کارگەکان داخراون و قوتابخانەکانیش کراونەتە پشوو. . بەپێی دواین ئامار بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی شوباتی 2020، تائێستا 35 هەزار و 555 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، 813 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 736 کەسیشی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە. ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەگەڵ ئەوەى ملیۆنان کەس دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، بەڵام بێ متمانەیی و گومان لە ڕاستی ژمارەکان خەڵکی سەرقاڵ و نیگەران کردووە. . یەکێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ویچات کە تۆڕێکی زۆر بەناوبانگی چینییە و وەک تویتەر وایە دەڵێت، "ئەوەى کە دۆخەکەى زیاتر ئاڵۆز کردووە ئەوەیە کە ئەو ئامارە تەنها ئاماری فەرمییە." . دانەیەکی تر نوسیویەتی، "هیچ شتێکی تر مەڵێن، ئێمە چیتر ناتوانین دەمامک بکڕین و لە هیچ شوێنێک دەستمان ناکەوێت، ئیتر بۆچی بگەڕێینەوە بۆسەر کارەکانمان." . بەکارهێنەرێکی تر پرسیار دەکات و دەڵێت، "تائێستا 20 هەزار پزیشک و پەرستار لە سەرانسەری وڵات نێردراون بۆ هەرێمی هوبی (ناوەندی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە)، ئەى ئیتر بۆچی هێشتا ئاماری توشبووان و مردووان بەرز دەبێتەوە؟" . جۆزێف ئیسینبێرگ کە پڕۆفیسۆری زانسی پەتایە لە زانکۆی میشیگان بە ڕۆیتەرزی وتووە، هێشتا زۆر زوو بڵێین کە بڵاوبوونەوەى پەتاکە گەیشتووەتە لوتکە." . دەشڵێت، "تەنانەت ئەگەر کەیسە بڵاوکراوەکانیش گەیشتبنە لوتکە، هێشتا نازانین چەند کەیسی تر هەیە و ڕانەگەیەنراون، ئەوەش کێشەیەکی گەورەیە لە ناوچە گوندییەکاندا." . جگە لە چین، تائێستا ڤایرۆسەکە بە 26 وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و 330 کەسیشی لەو وڵاتانە توشبوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.