گه‌ڕان

Shadow Shadow

سێ ڕۆژ دەخایەنێت

کەشناسی هەرێم هۆشداری لە سەرمایەکی توند دەدات

2020.02.09 - 09:19
کەشناسی هەرێم هۆشداری لە سەرمایەکی  توند  دەدات
ناس کورد- بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات بە دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکان لە قەزا و ناحیە و گوندەکان و تەواوی سەنتەری پارێزگاکانی هەرێم و دەوروبەری لە "سەرمایەکی توند و دابەزینی پلەکانی گەرما و کەوتنی شەختە." . ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای ئاگاداری لە هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت، شەپۆلە سەرماکە "لە ماوەى سێ ڕۆژی داهاتوو" بە توندی دەمێنێتەوە. . هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکانی زانایانی بواری کەشناسیی عێراقی، بە هۆی هاتنی بارستە هەوایەکی بەستەڵکی جەمسەری باکورەوە، شەپۆلێکی بەفربارین لەم هەفتەیەدا هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق دەگرێتەوە. ،. نائل عەلی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسیدا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "بەهۆی  تێکەڵبوونی بارستە هەوایەکی زۆر ساردی جەمسەری باکوری زەوییەوە بە بای باکوری ڕۆژئاوا پلەکانی گەرما بە ئەندازەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار لە عێراق  نزمدەبێتەوە". ،