کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- تیمە تەندروستییەکانی شاری ووهان لە وڵاتی چین، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەزۆر لە ماڵەکانیان دەبەنە دەرەوە و بەرەو شوێنی ڕاگرتنی زۆرە ملێیان ڕاپێچ دەکەن. ، ماڵپەڕی دهیلی مەیلی بهڕیتانی گرته ڤیدۆییەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە دەردەخات، تیمە تەندروستییەکانی شاری ووهانی چین ماڵ بە ماڵ پشکنین بۆ هاوڵاتییان دەکەن و ئەوانەشی تووشی ڤایرۆسەکە بوون بەزۆر لە ماڵەکانیان دەیانهێننە دەرەوە و بەرەو نەخۆشخانە و شوێنی ڕاگرتنی زۆرە ملێیان ڕاپێچ دەکەن. ، لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین بە تایبەتی لە شاری ووهان سەریهەڵدا، لە ئێستادا نەخۆشییەکە لە چەندین وڵاتێ جیهان بوونی هەیە، ئەو پزیشکە چینییەشی کە ڤایرۆسەکەی دۆزییەوە، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا. ، بە گوێرەی دوایین ئاماری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 34 هەزاری تێپەڕاندووە 725 کەسیش بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکەو گیانیان لەدەستداوە. [video width="636" height="382" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/02/KORONA-VEDIO.mp4"][/video]