گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەترسى تیرۆرکردن لەلایەن ئەمریکاوە سەدر چووەتە ئێران

2020.02.08 - 22:43
  لەترسى تیرۆرکردن لەلایەن ئەمریکاوە سەدر چووەتە ئێران
ناس کورد-   ئەندامێکی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، هەڵوێستەکانى موقتەدا سەدر کاریگەرى لە خۆپیشاندەران نەکردوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێى زانیاریەکان لەئێستادا لە ئێرانە لەترسى ئەوەى لەلایەن ئەمریکاوە بکوژرێت. ، فایەق شێخ عەلى، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " هەڵوێستەکانى سەدر کاریگەرى لەسەر خۆییشاندەران نەکردوە بۆ ئەوەى بکشێنەوە یاخود بچنەوە ماڵەوە، ئەویش وەک سەرکردەى میلیشیا چەکدارەکانى عێراق وایە و دەیەوێت لەگەڵ بارودۆخى خۆپیشاندانەکاندا خۆى بگونجێنێت لەکاتە بەهێز و لاوازەکانیشیدا". ،   وتیشى، ئەو بەیاننامەیەى بڵاویکردەوە پەیوەندى بەخۆیەوە هەیە، نەک خۆپیاشندەران و ئەوان بەردەوامن لە جوڵانەوەکەیان، خۆپیشاندەران لەژێر سەرپەرشتى هیچ سەرکردایەتیەک یان کەسایەتیەک یان ڕەوتێکدا نین. ، سەبارەت بەوەى گوایە سەدر دەستە نەرمەکەى ئێرانە بەڕوى خۆپیشاندەران ئەوەش دواى شکستى گروپە چەکداریەکان ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەکرد: "بۆ یەک رۆژیش پەیوەندى سەدر و ئێران نەپچڕاوەو بەردەوام سەردانى ئەو وڵاتە دەکات، بەپێى زانیاریەکانیش ئێستا لە ئێرانە، چونکە دەترسێت ئیدارەى ئەمریکا بیکوژێت". ، ئەوەشی خستەڕوو، دواى کوشتنى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیش دەسەڵاتى ئێران لە عێراقدا هێشتا وەک خۆیەتى، بەڵام هەیبەتى ئێران لاواز بووە ، موقتەدا سەدریش ئەجێنداى تایبەت بەخۆى جێبەجێ دەکات و نەبونى سولەیمانى و موهەندیس لەیەک کاتدا بووە هۆى ئەوەى سەدر ببێتە سەرکردە بۆ گروپە چەکداریەکان، چونکە لە ئێستاش هیچ کەسێک هێندەى ئەو جەماوەرى نییەو و تواناى نییە ئەو ئەرکە بەڕێوە ببات، بەڵام زۆر بەردەوام نابێت ئەوەش بەهۆى کێشمەکێکى سەرکردەکانەوە.