گه‌ڕان

Shadow Shadow

بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە دوادەخرێت

2020.02.08 - 22:34
بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە دوادەخرێت
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح   کۆرۆنا بووەتە کێشەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە و بەهۆی مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە، گەشتی دەیان بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی بۆ وڵاتی ئێران بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە. ، ئەمڕۆ شەممە 8ى شوباتی 2020، لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بەناس کوردی ڕاگەیاند:" بە هۆی مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتی 53 کەس لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە سەرجەم شارەکانی هەرێم بۆ وڵاتی ئێران بە مەبەستی چارەسەرکردنیان ڕاگیراوە". ، وتیشی:" هەموو ڕێکارە یاساییەکان بۆ سەردانی ئەو بەرکەوتووانە بۆ وڵاتی ئێران تەواو بووە، بڕیاریش وابوو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو سەردانی وڵاتی ئێرانیان بکرادیە، بەڵام بەهۆی مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی هەرێم ئەو گەشتەی دواخستووە بۆ کاتێکی نادیار، تائەوکاتەی مەترسی ئەو ڤایرۆسە کەمدەبێتەوە". ، ئاماژەی بەوەشکرد، بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بەرگریی جەستەیان بەرامبەر هەر نەخۆشییەک زۆر کەمە، بۆیە حکومەتی هەرێمیش ئەو بڕیارەی داوە.