گه‌ڕان

Shadow Shadow

وردەکارى کوشتارگەکەى تایلەند.. سەربازێک لەناو شاردا 20 کەسى کوشتوەو ژمارەیەکیش بریندارن

2020.02.08 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکارى کوشتارگەکەى تایلەند.. سەربازێک لەناو شاردا 20 کەسى کوشتوەو ژمارەیەکیش بریندارن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەربازێکى تایلەندى 20 کەس دەکوژێت کە زۆرینەیان هاوڵاتى مەدەنین و ژمارەیەکیش بریندار دەکات و دواتر 16 کەس لە سۆپەر مارکێتێکدا بە بارمتە دەگرێت. ، بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵى تایلەند ئەو سەربازە کە ناوى "جاکرابانت تۆما"یەو پلەى رەقیبى هەیە چەکێک و ژمارەیەک گولەى لە بنکە سەربازیەکەى بردوەو بەرپرسەکەى و دوو کەسى ترى کوشتوە، دواتر بە ئۆتۆمبێلێکى سەربازى جۆرى هامڤى هەڵاتوەو لەڕێگەدا تەقەى لەهاوڵاتیانى مەدەنى کردوە. ، رونیشکراوەتەوە، ژمارەى قوربانیەکان گەیشتوەتە 20 کوژراو و 14 بریندار، هەروەها لە مۆڵێکى بازرگانیدا 16 کەسى بەدیل گرتوەو هێزەکانى کۆماندۆ و پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان دەورى مۆڵەکەیان گرتوەو دایکى سەربازەکەیان بردوە بۆ ئەوەى قسەى لەگەڵ بکات و رازى بکات کە خۆى بدات بەدەستەوە. ، لاى خۆشیەوە رۆژنامەى بانکۆک پۆست بڵاویکردوەتەوە، روداوەکە سەرەتا لە سەربازگەى سوراسالک رویداوە و دواتر لە ناوەندى بازاڕکردنى "تێرمیناڵ 21" کەسەکانى بە بارمتە گرتوە، ئەوەش پێش ئەوەى دەستڕێژى گولە بکات بەناو هاوڵاتیانى مەدەنیدا، هەروەها تەقەى لە بتڵێکى غاز کردوەو تەقاندویەتیەوە. ، ئەوەش هاتوە، ئەو سەربازە لەناو مۆڵەکەدا پەخشى راستەوخۆى فەیسبوکى کردوەتەوەو وێنەى تایبەتى خۆشى بڵاوکردوەتەوە کە چەکەکەى هەڵگرتوە و نوسیویەتى: "من هیلاکم، ناتوانم پەنجەکانیشم بجوڵێنم"، هەروەها ئەوەشى نوسیوە "مردنم پێ باشترە لەوەى خۆم بدەم بەدەستەوە"، بەڵام دواتر سەرجەم پۆستەکانى لەلایەن تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوکەوە سڕدرایەوە. ، لەلایەکى ترەوە تەلەفزیۆنى تایلەندى بڵاویکردوەتەوە، سەربازکةە پێش ئەوەى بچێتە مۆڵەکەوە چەند بۆمبێکى دەستى گرتوەتە مۆڵەکە، هەندێک لە کوژراو و بریندارەکانیش بەهۆى ئەو بۆمبانەوە بوەو نهۆمى یەکەمى تەلارەکەش گڕى گرتوە.